جەماوەری خۆشەویستی شاری هەڵمەت و قوربانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لە دوای پێداچوونەوەی لیژنە تەکنیکییەکانی پەیوەندیدار بە پڕۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، زۆرێک لە پڕۆژەکان ئامادەی جێبەجێکردن کراون، لەوانەش پڕۆژەی شەقامی سەدمەتریی #سلێمانی# لە لایەن بەڕێز سەرۆک وەزیرانەوە بە هەمان دیزایینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەشوهەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. لە هەمان کاتدا ئامادەکاریی بۆ خستنەگەڕی پڕۆژەی دیکە لە پارێزگای #هەڵەبجە#ش دەکرێت، لەوانەش پڕۆژەی پردی تووەقوتە، کە هەڵەبجە و #دەربەندیخان# بەیەکتر دەبەستێتەوە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
#13-02-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,006 جار هاتیە دیتن