ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی شەقامی...
جەماوەری خۆشەویستی شاری هەڵمەت و قوربانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لە دوای پێداچوونەوەی لیژنە تەکنیکییەکانی پەیوەندیدار بە پڕۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و بە رەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، زۆرێک لە پڕۆژەکان ئامادەی جێبەجێکردن کراون، لەوانەش پڕۆژەی شەقامی سەدمەتریی
سلێمانیسلێمانی لە لایەن بەڕێز سەرۆک وەزیرانەوە بە هەمان دیزایینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەشوهەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. لە هەمان کاتدا ئامادەکاریی بۆ خستنەگەڕی پڕۆژەی دیکە لە پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجەش دەکرێت، لەوانەش پڕۆژەی پردی تووەقوتە، کە هەڵەبجە و
دەربەندیخاندەربەندیخان بەیەکتر دەبەستێتەوە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
13-02-202013-02-2020 ⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!