پارێزگاری سلێمانی سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
دوای راگەیاندنی رەزامەندیی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری
سلێمانیسلێمانی، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ سوپاسی هیممەت و پشوودرێژیی خەڵکی جوامێری پارێزگاکەمان و، بڕیاری بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و، هەوڵەکانی بەڕێزان سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیرانی شارەوانی و دارایی و پلاندانان و ئاوەدانکردنەوە (لە هەردوو کابینەی ئێستا و پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان)و، لیژنەی باڵای پێداچوونەوەی پڕۆژە ستراتیژییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و، پارێزگای سلێمانی و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و بۆردی سەرپەرشتیکردنی شەقامی سەد مەتری و هەموو ئەو دڵسۆزانەی لە دوو ساڵی رابردوودا پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی بوون بۆئەوەی ئەم پڕۆژەیە لە بەڵێنەوە ببێتە بڕیارو پڕۆژەی جێبەجێکردن، دەکەین.
چاودێر و چاوەڕوانین، گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، وەک لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، بەشێوەیەکی شیاو و شایستە ئەم پڕۆژە ستراتیژییە نیشتمانییە بە کات و کوالێتی خۆی جێبەجێ بکەن.
ئومێد دەکەین بە هیممەت و هەوڵی هەموو لایەک، پڕۆژەکان بخرێنەوە سەرپێی خۆیان و لەگەڵ دەستکردن بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی سەد مەتریدا، کاری پێویست بۆ قۆناغەکانی تری پڕۆژەکەش بکرێت، تەریب لەگەڵ ئەم پڕۆژەیەدا؛ پڕۆژەی ئەندەرپاسەکانی سلێمانی و بەنداوی چەق چەق تەواو بکرێن و، پڕۆژەی بەنداوی خێوەتە لە نزیکترین کاتدا جێبەجێ بکرێت.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
13-02-202013-02-2020