ببە هاوکارمان
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,767) پەڕتووک||
👫 ئەڤین بولدان
ڕۆژنامەنووس بولدان، ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات-دا کاری کرد، پاش ئەوەی ئازادی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە داخرا لە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤی مەدیا وەک هەواڵساز دەستی بەکار کردەوە.
شەوی 03-04-2017 بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.[1]
👫 ئەڤین بولدان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەڤین بولدان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لیسی شمیت
رۆژی 03-04-1994 بە راسپاردەی حکومەتی بەعس، چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە ناوچەی سەید سادق رۆژنامەنووسی ئەڵمانیی و دۆستی دڵسۆزی کورد لیسی شمیت تیرۆردەکەن.
👫 لیسی شمیت
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لیسی شمیت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
سڵاح مەجید قادر حەمامچی (1941/ سلێمانی/ کانیسکان)، ئەندامی ڕێکخراوی پێشمەرگەی ناو شاری سلێمانی (ی. ن. ک) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە ڕۆژی (21-12-1976)دا تەقەیان لە پارێزگار محەمەد ئەمین محەمەد کرد و برینداریان کرد و لە ڕێکەوتی (09-01-1977)دا لە زانکۆی سلێمانی کادیرێکی بەعسیان بەناوی ساڵح ئەلعانی کوشت، دواتر بەهۆی فەرهادی مەلا ڕەزا لە ڕێکەوتی (15-01-1977)دا بەگرتن دران، لە ڕێکەوتی (03-04-1977)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانیان دەرچوو و لەگەڵ (فەرەیدون عەبدولقادر عەبدوڵڵا، محەمەد
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,792 | وێنە 58,096 | پەڕتووک PDF 10,767 | فایلی پەیوەندیدار 40,138 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,023 |
📖 داستانی دابان هەلاج | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

داستانی دابان هەلاج

داستانی دابان هەلاج
35 سی و پێنج ساڵ پێش ئێستا(کە2020ە) لە رۆژێکی وەک ئەمرۆ 14-02-198514-02-1985، داستانی دابان -هەلاج...
ئەم بابەتە بە سوپاسەوە لە ئەکاونتی کاک مەحمودی حاجی عومەر (بیکەیسی) وەرگیراوە،
ئەگەر تۆزێک بگەڕێمە دواوە بۆ ئەو سەردەمەی کە بارەگای مەڵبەندی یەکی هێزی پێشمەرگە نزیکەی دوو مانگێک بوو لە گوندی سیتەکسیتەکەوە گوێزرابووەوە بۆ گوندی (شوکێ) ی شارباژێڕ، نزیک لە دامێنی شاخی کوڕەکاژاو، بەری حاجی مامەند...
زستانێکی تا بڵێی سەخت و بەفرانبار بوو. سەرەتای مانگی شوباتی ئەو ساڵە(1985) تەنها سێ حەفتەیەک لە دوای شەهید بوونی مامە ڕیشەو هاوڕێکانی بوو بە بڕیاری سەرکردایەتی شۆڕش هێزەکانی مەڵبەندی یەکی پێشمەرگە کە خوالێخۆشبوو کاک جەبار فەرمانجەبار فەرمان لێپرسراوی بوو، کاک سامان سامان گەرمیانییش جێگری بوو بەرەو دۆڵی جافایەتی جوڵێنران. هێزەکە بە دووسێ بەش گەیشتینە شوێنی مەبەست. بیرمە ئێمە لە گوندی(گورگەیەر) ی شارباژێڕ لە ڕۆژی 06-02-1985 بە چەمی تەگەرانتەگەران دا پەڕینەوە بۆ مارە ڕەش و سیرەمێرگ و لەوێشەوە بۆ گاپیڵۆن و مالومە. بەدەم جەولەو بە دووسێ رۆژێک گەیشتینە بەرگەڵو. تازە بارەگاکانی ناوەندی کۆمەڵە جەنابی کاک نەوشیروان و ناوەندی شۆرشگێران و بارەگای ئێزگەی ڕادیۆی گەلی کوردستان لەبەری مەرگەوە گواسترابوونەوە ئەو دەڤەرە (سەرکەڵو، بەرگەڵو)..
دوای یەک دوو ڕۆژێک لەوێشەوە حەرەکەتمان کرد بۆ گوندەکانی هەڵەدن و یاخسەمەر. تاکو هەموو هێزەکان بەتەواوی گەیشتن بە شوێنی دیاری کراو، وە ئامادەکاری تەواو بۆ ئەنجام دانی چالاکیەکی گەورە پێش سەر چلەی مامە ڕیشە و هاوڕێکانی. دەبوو چالاکیەک بێت کە بارتەقای غروریەتەکانی ڕژێمی بەعس و یەکەم گەورەترین چالاکی و داستان بێت وەکو سەرەتای کۆتایی هێنان بە مفاوەزاتی بێ بەرهەم لەگەڵ حکومەتی بەعس..
پێویستە ئەوە بوترێت ئەو چەند ڕۆژە قورساییەکەی زۆر کەوتە سەر دانیشتوانی گوندەکانی دۆڵی جافەتی. کە دەبوو شێرە ژنانی ئەو گوندانە خانەنشینی پلە داری شاخ بوونایە، نەک هەندێک ژنی تر کە یەک کڵاو وجامانەیان بۆ پێشمەرگەیەک نەشۆردووە کەچی هەر لە بەر ئەوەی لەبەر چاوانە ئێستا ئەوانەن ژنی شاخ و خانەنشینی پلە دار.!! بەداخەوە.
بەهەر حاڵ ئەوەبوو ڕۆژی 14-02-1985 هەموو هێزەکان لە گوندی هەڵەدن کۆبووینەوەو کاتژێر هەشت و نۆی شەو بە دەلیلی و چاوساغی کۆمەڵێ لە شارەزایانی ناوچەکە لە پێش هەموویانەوە شەهید غریب هەڵەدنی و خوالێخۆشبوو کاک عوسمان گێچینەیی و مام عومەر باوکی مامۆستا ئەبوبکر هەڵەدنی کادێری ئێستای یەکگرتوو. وە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز کاک ملازم عومەر کە ئەو دەمە لێپرسراوی مەکتەبی عەسکەری بوو، وە خوا لێخۆشبوو کاک جەبار فرمان لە گوندی هەڵەدنەوە قەدبڕ بۆ سەر شاخی دابان سەرکەوتین. لەولاشەوە بەشێک لە هێزەکانی مەڵبەندی دوو بە سەرپەرشتی کاک قادری حاجی علی لێپرسراوی مەڵبەندی دوو لە سەرگەڵوو بۆ زنجیرە شاخی هەلاج سەرکەوتن. ئەڵبەتە بۆ ڕێگری کردن لە هەر هێزێکی دوژمن کە لە سلێمانیسلێمانی یاخود لە شارۆچکەی دوکان و سەربازگەکانی سوسێ وە بێن، هێزێکی تۆکمەی باش لە بەشێک لە تیپەکانی مەڵبەندی دوو بەتایبەت لەتیپەکانی23ی سورداش و 25ی خاڵخاڵان لە حاجی تان و سەر جادەی گشتی سلێمانی- دوکان وەکو کەمین و ڕێگری لە دوژمن دامەزرابوون.
ئێمە بە هەورازی شەختە و پڕ بەستەڵەکی بەفراویدا لە هەڵەدنەوە سەرکەوتین، کاتژمێر 3 سێ ونیوی شەو گەیشتینە سەر شاخی دابان و نزیک لە ئامانجەکانی خۆمان. سەعاتی سفری دەست پێکردنی شەڕەکە کاژێر 4 و پێنج خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی 15-02-1985 بوو. وە یەکەم تەقەو دەست پێکردن بە تیپی 53ی شێروانە سپێردرا بوو کە ئەو دەمە بەڕێز کاک عادیل شکور سەرتیپ ی بوو. وە سەختترین خاڵ وڕەبیەشیان بۆ دانرابوو کە سەر لوتکەی چیای دابان بوو. یەکەم شەهید و کلیلی کردنەوەی ڕێگای سەرکەوتن فەرماندەی مەفرەزە و پیاوی دلێر :کاکە ئیسماعیل عەترە برای کاک ئەیوب مامی عەبدوڵڵای ملا نوری بوو. ئەوەبوو لە کات و ساتی دیاری کراوی خۆیداو لەگەڵ نرکەی یەکەم R,B,G ئار بی جیەکەی سەر شانی ئەو، تەقە لە هەموو قۆڵەکانەوە دەستی پێکرد و کەمتر لەوەی تەوەقع دەکرا هەموو سەر شاخ و بەرزاییەکان بە سەرجەم ڕەبیەکانیەوە گیران...
پێش کاژێر 10 دەی بەیانی ڕۆژی 2/15 گەیشتینە ناو دێ ی شەدەڵە. بە بێ هیچ پێخۆرییەکی ئەوتۆ پاش نیوەرۆی ئەو رۆژە واتا 2/15 پێشمەرگە هێرشێکی تری فراوانی دەست پێکرد بۆ گرتنی مقەڕی سریەو مقەڕی فەوجی نێوان شەدەڵە و سورداش و ڕەبیەکانی دەوروبەری. ڕاستە ئەو هێزەی سەر جادەی گشتی سلێمانی، دوکان دوای مقاوەمەت و شەڕێکی سەختی دەستەو یەخە و شەهید بوونی چەند پێشمەرگەیەک. ئەوەبوو سوپای عێراق بە پشتیوانی هیلیکۆپتەر و تۆپی دوور هاوێژ بە هانای مقەڕی فەوجی و لیوای جەیشی شعبی بەوە هاتن. تاکو نیوە شەوی ئەو ڕۆژەش شەڕ لە خوار گوندی شەدەڵەوە بەردەوام بوو. کە بەداخەوە ئێوارەی ئەو ڕۆژە یەک لەو شەهیدە زۆر قارەمانانە کە پێکەوە بووین والی باریکەیی بوو کە جێگری کەرتی دووی تانجەرۆ، تیپی 55ی قەرەداغ بوو لە کاتی هێرش بردن لە بن یەک لە ڕەبیەکانی مقەڕ فەوجەکەی خوار شەدەڵە شەهید بوو. دوای گرتنی ئەو چەند ڕەبیە ئەوەبوو شەوەکەی بە دەستکەوت و دیلێکی زۆرەوە گەڕاینەوە گوندی سەرگەڵو. ئەو شەوە بە بێ پشوو دان زۆرێک لە پێشمەرگەکان سەرقاڵی شۆردنی تەرمی هاوسەنگەرەکانمان بووین لە مزگەوتەکەی سەرگەڵوو..
ئەڵبەت چالاکیەکی کەم وێنەی وەک ئەو داستانی دابان هەلاجە بە بێ باج و بە بێ خوێن تۆمار ناکرێت. بەداخەوە کە لە ئێستادا دوای ئەوەندە ساڵ ناوی تەواوی شەهیدەکانم لە بیر نیە جگە لە هاوڕێ نزیکەکانی خۆمان لەوانە : شەهید ئیسماعیل عەترە فەرماندەی مەفرەزە لە تیپی 53ی شێروانە کە یەکەم شەهیدی ئەو داستانەو لە کاژێر چوارونیوی بەیانی لەسەر لوتکەی دابان بوو بە یەکەم شەهید. وە مام والی باریکەییش لە گەڵ خۆرئاوا بوون وابزانم بوو بە دوا شەهیدی ئەو داستانە. لە گەڵ پۆلێک پێشمەرگەی قارەمانی تر لە تیپە جیا جیاکانی هەردوو مەڵبەندی یەک و دوو...
ماوەتەوە بڵێم لە یادی 35 سی وپێنج ساڵەی شەهید بوونیان دا ئەم پەیڤە لەگەڵ هەزاران درووود بۆ رۆحی پاکتان ئەی شەهیدە ڕاستەقینەکانی کورد کوردستان. [1]

🗄 سەرچاوەکان
[1]👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تیپی 37ی شارباژێڕ

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-02-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Feb 16 2020 8:32PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 16 2020 9:02PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 16 2020 9:02PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 111 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.139 KB Feb 16 2020 8:34PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

داستانی دابان هەلاج

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-02-1985
📖 کورتەباس
1.👁️دانانی بەرنامە بۆ گرتنی شاخی دابان-هەلاج 1985
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,344 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574