پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بەبۆنەی 67 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کورد...
بە بۆنەی شەست و حەفت ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئەندامانی هەردوو رێکخراوە تێکۆشەرەکە و قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەم، کە مێژوویەکی گەشیان هەیە لە بەشداریکردن لە بزووتنەوەی رزگاری نیشتمانیی کوردستان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و بەرەو پێشبردنی توانا و ئاستی زانستی قوتابیان و لاوانی کوردستان. ئەم دوو رێکخراوە، قوتابخانەیەکیش بوون بۆ پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی بە توانا، کە ئێستا لە بوارە جیاجیاکاندا رۆڵێکی پێشەنگانە دەگێڕن.
هیوادارم بەردەوام بن لە هەوڵ و تێکۆشانتان بۆ پاراستنی بەها نیشتمانییەکان دوور لە هزری تووندڕۆیی، لە پێناو بە دیهێنانی دوارۆژێکی گەشتر و کوردستانێکی ئاوەدانتر و پێشکەوتووتر دا.
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی
17-02-202017-02-2020