قەسەدە: لە تل تەمر 4 چەتە کوژران
ناوەندی راگەیاندی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-
قەسەدەقەسەدە لە بارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا لێدوانێکی بڵاو کردەوە.
لە لێدوانەکەی قەسەدا هاتووە:رۆژی 15ی شوبات چەتە داگیرکەرەکان ویستیان هێرش بکەنە سەر گوندەکانی تل تەمر. دوای شەڕێکی کورت خایەن، هێرشەکە لە لایەن هیزەکانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمرەوە تێک شکێندرا. لە ئەنجامی شەڕەکەدا 4 چەتە کوژران.
قەسەدە هاوکات رایگەیاند، رۆژی 16ی شوباتیش لە عەین عیسا چەتە داگیرکەران بە چەکی قوڕس هێرشیان کردووەتە سەر چەندین گوند. لە نزیک گوندی کاپیرلیک کاروانێکی هیزە سەربازییەکانی روسیاش بوو بە ئامانجی هێرشەکان. لە ئەنجامدا کاروانە سەربازییەکەی سوپای روسیاش پاشەکشەی کردووە.
[1]
18-02-202018-02-2020 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!