عاتیف یەڵماز باتیبەکی (کرمانجی: Atîf Yîlmaz Batîbekî)٬ 09-12-1925 لە مێرسین - 05-05-2006 لە ئەستەمبوڵ دەرهێنەر٬ نووسەر و ئەکتەرێکی بەناوبانگی کوردی باکووری کوردستان بوو. 119 فیلمی دروست کردووە لە سینەمای تورکیا بە ئەفسانەیەک دێت بە ئەژمار. عاتیف یەڵماز هەروەها لە ساڵی 1951 بەرهەم هێنەری 28 فیلم و نووسەری فیلم نامەی 53 فیلمیش بووە. ئەو لە هەموو چەرخەکانی سینەمای تورکیا چالاکی کردووە. ئەگەرچی ژمارەی فیلمەکانی عاتیف یەڵماز زۆرە٬ بەڵام زۆربەی فیلمەکانی بەکەیفیەتن (کۆمیدی)و پەیامێکیان تیدایە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,397 car hatiye dîtin