فەریبۆرز کامکاری ساڵی 1971 له #سنە# له ڕۆژهەڵاتی کوردستان له دایک بووه. له ئێران دەرسی سینەما و شانۆی خوێندووه. فیلم نامه گەلێکی زۆری بۆ دەرهێنەره ئێرانییەکان نووسیوه و چەند فیلمێکی کورتی ساز داوه و دەرهێناوه. هەوەڵین فیلمی درێژی خۆی به ناوی شریتی ڕەش له ساڵی 2002 نووسیوه و هەر خۆشی دەرهێنەریی ئەم فیلمەی وه ئەستۆ گرتووه. ئەم فیلمه خەڵاتی تایبەتی لێژنەی بەڕێوەبەرانی له فستیڤاڵی فیلمی سینێ کویست وەرگرتووه. کامکاری ساڵی 2006 فیلم نامەیەکی به ناوی forbidden chapter نووسیوه که کاری دەرهێنانی ئەم فیلمه خۆی کردوویەتی. ئەم فیلمه بەرهەمی هاوبەشی ئێران، فەڕانسا و ئیتالیایه. ساڵی 2010 فیلمێکی دروست کرد به ناوی گوڵەکانی #کەرکووک# که توانی سرنجی زۆر کەس بۆ لای خۆی ڕابکێشێ.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,001 times