لە بەیاننامەکەدا باس لەو هێرشە ڕەگەزپەرەستانەیە کرا و جەخت کرایەوە کە پێویستە لە دژی ئەو هێرشە تێکۆشانیکی هاوبەش بەڕێوە ببرێت. هاوکات بانگەوازییەک ئاڕاستەی هەموو کەسێک کرا کە بەشداری چالاکییە ناڕەزاییەکان ببن.
لە لایەکی دیکەوە سەرپیل تەمیز کارمەندی ڕۆژنامەی یەنی ئوزگور پۆلیتیکایە و باوکی فەرهات ئونڤەرە کە یەکێکە لە کوژراوانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە. ڕۆژنامەکەش لە لێدوانێکدا کە بە زمانی کوردی، ئەلمانی و تورکی لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە ڕایگەیاند، ئیمە زۆر دڵگران بووین بە گیان لەدەستدانی ئونڤەری کوڕی سەرپیل تەمیز کارمەندی ڕۆژنامەکەمان و هاوکات هەموو ئەو کەسانەی لەو هێرشەدا گیانیان لەدەست داوە و سەرەخۆشی خۆشمان ئاڕاستەی خانەوادەکانیان دەکەین.[1]
#20-02-2020#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,355 keer bekeken