خەڵکی خۆشەویستی هەورامان و هەورامی زمانەکان، هەر وەک دەزانن پلاتفۆرمی هۆرام بەهاوبیری هەورامیەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات لە 2ی ڕەشەمە بەرامبەر 2105-02-21 لە دەرەوەی وڵات و لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دامەزرا. دامەزراندنی پلاتفۆرمی هۆرام لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دا بەخۆی هەنگاوێک زۆر گرنگ بوو بۆ کۆتاییهێنان بەو هەوڵانەی کە بۆ لەناوبردنی زمان و فەرهەنگ و کۆمەڵگەی هەورامی و هەورامان دەدران. بەخۆشحاڵییەوە دەبێت بڵێین؛ پلاتفۆرمی هۆرام سەرەڕای ئەرکداری خۆی بۆ پاراستنی زمان و تایبەتمەندیەکانی کەسایەتی و کۆمەڵگەی هەورامی و هەورامان، دامەزاندنی سیستمێکی وەک خۆبەڕێوەبەریشە بۆ پاراستنی شوناسی هەورامی و ژیان و کۆمەڵگەکەیان و ئەوەشی وەکو ئەرکێکی بنەڕەتی لە خەباتی خۆی دەستنیشان کردووە.
پلاتفۆرمی هۆرام دەرنجام ئامانجی دامەزراندنی سیستمی خۆبەڕێوەبەریە لە هەرێمی هەورامان کە ئەو هەرێمە بەشێکی کەوتوەتە باشور و بەشێکی دیکەشی کەوتوەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە وە. ئێمەی هەورامی و هەورامانی دەبێت کە لە هەر شوێنێک کە هەین پاڵپشتی لە سیستمی خۆبەڕێوەبەری دیمۆکراتیک و شوناسمان بکەین و لە ڕێگەیەوە تایبەتمەندیەکانمان بپارێزین و بگەین بە ئاواتەکانمان کە بونیاتنانی گۆمەڵگەیەکی گەلمیری (دیمۆکراتیک) و پێکەوەی ژیانی گەلان و پێکهاتە جیاوازەکانە و ڕێگریش بین لە ئەو ناهەقیانە کە ئاگاهانە و نائاگاهانە بەرامبەرمان کراون.
وەک پلاتفۆرم داخوازیمان ئەوەیە: هەموو کەس و لایەک وەک پێشەنگێک و ئەرکدارێک خۆی ببینێتەوە و ئەوەی کە لە دەستی دێت بۆ پارێزگاری لە شوناسی هەورامان و زمان و فەرهەنگ و کۆمەڵگەکەی و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە بیکات و درێخی نەکات. پێوستەئەوەش بزانرێت کە پلاتفۆرمەکەمان خاوەنی بیر و فەلسەفەیەکە کە هەموو تاکێک دەتوانێ لە شوێنی خۆیەوە بەبێ ئەوەی کە چاوەڕوانی هیچ کەس و لایەنێک بێت، ژیانێکی ئازاد و گەلمیر و یەکسان بۆ خۆی و کۆمەگاکەی بەدیبهێنێت و چەترێکە هەمووان بەبیر و بۆچوونە جیاوازەکانەوە دەتوانن ئازادانە لە سایەدا کۆببنوە و هیواکانیان بهێنەدی.
بۆیە لە پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پلاتفۆرمی هۆرام و ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دا سەرەڕای پیرۆزبایی لە تەواوی هەورامی و هەورامانیەکان و گەلی کوردستان داواکارین لە هاوبیرانمان کە بەزیاتر خۆڕێکخستنکردن لە سەرجەم بوارەکانی، کۆمەڵایەتیی، سیاسیی، ئابوریی، هونەریی، ژینگەپارێزیی، ژنان و لاوان لە گوندەکان و شارەکان دا، میراسی سروشتی و مێژوویی و نەتەوەیی هەورامان و کوردستان لە فەوتان ڕزگار بکەن. باوەڕیشمان وایە کە خەڵکی هەورامان لە ڕابردوودا هەنگاوی گەورە و مۆدێلی گەورە و ئازاد و یەکسانی بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردای ژیانی خۆی ناوە و ئاڕادوە و لەمەودواش پێویستە کە تاک و کۆی هەورامی بە باوەڕی بە گەلمیریی (دیموکراتیی) و پێکەوەژیان و پاراستنی زمان و ناسنامە و کلتورەکەی، جارێکی تر بتوانێ بۆ سەرکەوتنی کۆمەڵکەگەی و نەتەوەکەمان بەتایبەتی لە هەورامان ڕۆڵێکی پرشنگدار و کارا لە بونیاتنانی وڵاتێکی ئازاد و یەکسان و فرەڕەنگ و فرەدید دا بگێڕێت و لەسەر ئەو بنەمایە دەبێ تاگەیشتن بەقۆناغی شایستە و ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک نە تەنها ڕۆژێک، بەڵکو تەواوی ڕۆژەکانمان بکەین بە ڕۆژی تێکۆشان بۆ گەیشتن ماف و هیواکانمان.
#21-02-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,792 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!