Kurdipedia.org
🏠 Սկիզբ
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Հետադարձ կապ
ℹ️Օգտվողի մասին!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
ավելի շատ
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🔀 Պատահական հատ.
❓ Օգնություն
📏 Օգտագործման պայմաններ
🔎 Ընդլայնված որոնում
➕ Ուղարկել
🔧 Գործիքներ
🏁 Լեզուներ
🔑 Իմ հաշիվը
✚ նոր նյութեր
👫 Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
👫 Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
👫 Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
👫 Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
📝 هەدەپە: 100 ساڵە بە شێوەیەکی سیستماتیک قەدەغە لەسەر کورد هەیە | խումբ: Քրդական փաստաթղթեր | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!

هەدەپە: 100 ساڵە بە شێوەیەکی سیستماتیک قەدەغە لەسەر کورد هەیە
هەدەپە بە بۆنەی 21ی شوبات ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک ڕاگەیەنڕاوێکی بڵاوکردەوە و وتی، قەدەغەکردنی زمانی دایک و تواندنەوەی زمان تاوانێکی دژی مرۆڤایەتیە کە نزیکەی 100 ساڵە بە شێوەیەکی سیستماتیک لەسەر کورد بەڕێوەدەبرێت.
هەدەپە ئاماژەی بە هەڵوێستی دەوڵەت – نەتەوە لەبارەی زمانی فەرمی کرد و وتی، لە سەرەتای سەدەی 20ەوە و تا ئێستا لە جیهان زۆر دەوڵەت – نەتەوەی جیاواز بۆ یەکپارچەیی خۆیان سیاسەتی تواندنەوەی زمانیان گرتەبەر و مافی ژیانیان بۆ نەتەوەکانی تر نەهێشت. لە تورکیاش لە ئەنجامی سیاسەتی تواندنەوەی سیستماتیکدا، زۆر زمان ورد و خاش کران و ترانسفەری زمان لە نێوان نەوەکاندا پچڕان. یونیسێف لە ئەتڵەسی زمانەکانی ژێر مەترسی لەناوچوون لە جیهاندا دەڵێت، لە تورکیا لە ئەنجامی سیاسەتی تواندنەوەدا تا ئێستا 18 زمان لەناوبراون و لەژێر هەڕەشەی لەناوچووندان.
'کورد بە هۆی ئەوەی بە کوردی قسە دەکەن، لە شارە تورکیەکان دەکوژرێن'
لەبارەی سیاسەتی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەپەهە لە دژی زمان و کلتوری کوردی، هەدەپە وتی، سیاسەتی کلتورکوژی و زمانکوژی سیستمایک سەدەیەکە بەڕێوەدەبرێت، ئەمڕۆش لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامی پێدەدرێت. بە تایبەتی دوای هەوڵی کودەتای 15ی تەموزی 2016 هێرشێکی فراوان لەدژی زمانی کوردی بەڕێوەبرا. ڕۆژنامە، گۆڤار، ئاژانسی هەواڵ، ڕادیۆ، بڵاوکراوەکان و چاپخانە، کۆمەڵە، ئەنیستیتۆ، کەناڵی ڕاگەیاندن، باخچەی منداڵان داخران. بە دەستی ڕژێمی قەیوم هێرشی سەر زمانی کوردی زیادتر بوو، خزمەتگوزاری فرەزمانی و فرەزاراوەیی لە ژێر چەتری شارەوانیەکان لە لایەن قەیومەوە ڕاگیران. هاوڵاتیە کوردەکان لە شارە تورکیەکان لەبەر ئەوەی بە کوردی قسەیان دەکرد، لە لایەن نەژادپەرستەکانەوە کوژران. وەک بەردەوامی ئەو عەقلیەتە، لە پەرلەمان زمانی کوردی وەک زمانێک کە لێی تێناگەن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ئەمەش هەڵوێستی دەسەڵات بەرانبەر زمانی کوردی بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشان دەدات.
'قەدەغەکردنی زمان، تاوانی دژی مرۆڤایەتیە'
لەبەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەیدا هەدەپە ئاماژەی بەوەدا، قەدەغەکردنی زمانی دایک و توادنەوەی زمان تاوانێکی دژی مرۆڤایەتیە کە نزیکەی 100 ساڵە بە شێوەیەکی سیستماتیک بەڕێوەدەبرێت. ئەمڕۆش زمانەکان ناپارێزرێن و لەناودەبرێن، لە دەستووری بنەڕەتی تورکیادا هیچ خاڵیک بۆ پاراستنی زمانی دایک دیارنەکراوە. دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە خاوەن میراتی ئاسیمیلاسیۆن و قەدەغەپارێزن و بەردەوامی بەو سیاسەتە دەدەن.
لە ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکدا سڵاومان بۆ هەموو ئەو زاراوە و زمانانە دەنێرین کە لەبەرانبەر سیاسەتی تواندنەوە بەرگری دەکەن و گۆڕەپانی ژیانیان کردووەتە گۆڕەپانی بەرخۆدان. ئێمە بەڵێنمان بە گەلەکانمان داوە، تا هەموو زمان و کلتور و گەل بە شێوەیەکی یەکسان نەژین هیچ کاتێک دەست لەم بەرخۆدانە پیرۆزە هەڵناگرین. لەبەرئەوەش ئێمە ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک لە هەموو گەل و زمانەکانی جیهان پیرۆز دەکەن و بانگ لە هەموو گەلان دەکەیەن خاوەنداری لە زمانەکەیان بکەن.[1]
21-02-202021-02-2020

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
#️ HashTag
#21-02-2020 |
🗄 Աղբյուրները
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 21-02-2020
🖇 կապված նյութեր: 2
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️21-02-2020
☂️ Կողմերը & Կազմակերպություններ
1.👁️پارتی دیموکراتی گەل - هەدەپە
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 21-02-2020
📄 Document style: 📠
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬆️
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani
🏟 Կուսակցություն: BDP

⁉️ Technical Metadata
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Benaz Jola) վրա Feb 21 2020 3:53PM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Hawrê Baxewan) կողմից Feb 21 2020 3:54PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Feb 21 2020 3:54PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 243 անգամ

📚 Գրադարան
  🕮 ավելի շատ...


📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020


💳 Նվիրատվություն
👫 Kurdipedia անդամներ
💬 Ձեր Կարծիքը
⭐ Այցելու Հավաքածուներ
📊 Վիճակագրություն Հոդվածներ 378,522
Նկարներ 60,577
Գրքեր 11,305
Կից փաստաթղթեր 46,205
📼 Video 179
🗄 Աղբյուրները 15,673
📌 Actual
Աբդուլլահ Օջալանը
...
Աբդուլլահ Օջալանը
Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
Արամ Տիգրան
Նեչիրվան Բարզանին
...
Նեչիրվան Բարզանին
Մուրաթ Քարայըլանը
...
Մուրաթ Քարայըլանը

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,094 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574