300 شوێنەواری ئامێدی مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە
...لە سنووری شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی زیاتر لە 300 شوێنەوار هەن و زۆربەیان مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە، تاوەکو ئێستاش هیچ رێکارێکی پێویست بۆ پاراستنیان لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە نەگیراوەتە بەر.
یەکێک لە دێرینترین خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان خوێندنگەی قوبەهانە کە لە ساڵی 1534زدا لەلایەن میر حوسێن وەلی، میری میرنشینی بادینانەوە لە قەزای ئامێدی دروستکراوە. لە ماوەی 400 ساڵدا دەیان زانای ئایینیی پێگەیاندووە، بەڵام ئێستا نزیکەی 70٪ی وێران بووە و مەترسیی لەنێوچوونی یەکجارەکیی لەسەرە.
هەیوار ئامێدی، شوێنەوارناسە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کەشوهەوا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەم شوێنەوارە هەیە، چونکە لە سەردەمێکی دێریندا دروستکراوە و کەرسەتەکانی دروستکردنی بەرد، قسڵ، خشت و خۆڵن. لەبەر ئەوەی ساڵانە لە دەڤەری ئامێدی بەفر و بارانێکی زۆر دەبارێت، کاریگەریی لەسەر ئەو شوێنانە هەبووە.
بۆ پاراستنی جێگە شوێنەوارییەکانی ئامێدی و گەڕاندنەوەی سیمای رابردوو، لە ساڵی 2011دا تیمێکی خۆبەخش لە ئەندازیار، شوێنەوارناس و مامۆستای زانکۆ کە لە زیاتر لە 20 کەس پێکدەهات و کاری بەبەڵگەکردنیان بۆ ناوەندی قەزاکە کردووە تاوەکو نۆژەن بکرێنەوە و رادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پارەیەکی بۆ تەرخان نەکراوە.
د. شیرین یونس، ئەندامی لیژنەی بووژاندنەوەی ئامێدی ئاماژەی بەوە کرد، رێکخستنی ناوچەکانی ئامێدی لەسەر بنەمای ئەوە بووە کە چەندە ناوچەی دێری تێدایە. پێوەری دووەم دیمەنی دڵڕفێنی ئامێدی بووە چ لەنێوەوەی ئامێدی بۆ دەرەوەی چ لە دەرەوەی بۆ نێوەوەی.
لە سنووری ئامێدی زیاتر لە 300 جێگەی شوێنەواری هەن و زۆربەیان مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە. تاوەکو ئێستا هیچ رێکارێک بۆ پاراستنیان لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە نەگیراوەتە بەر.
کۆڤان ئیحسان، بەرپرس لە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوارەکانی
دهۆکدهۆک بە رووداوی راگەیاند، لەدوای ساڵی 2014وە چەند شوێنەوارێک هەن کە رووخاون و بەردەوام مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە. ئەگەر نۆژەن نەکرێنەوە، بە یەکجاری لەنێودەچن.
بەپێی ئەو نەخش و هێمایانەی لەسەر جێگە شوێنەوارییەکانی ناوچەکە هەن، مێژوویان بۆ 700 - 1000 ساڵی پێش زاین دەگەڕێتەوە و بە نۆژەنکردنەوەیان ناوی ئامێدی لە لیستی کەلەپووریی جیهانیی یونسکۆدا تۆماردەکرێت.
[1] ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!