zerê یان زەرێ
زاری (Zare) یەکەمین فیلمی سینەماییە لە مێژووی کورددا ساڵی 1926 لە لایەن هامۆ بەگ نەزەریانی ئەرمەنیەوە کاری دەرهێنانی بۆ کرا،
ئەم فیلمە باس لە ئاستانگی و نەهامەتیەکانی ژیانی کوردە ئێزیدیەکانی ئەو سەردەمە دەکات.
لەو سەردەمەدا یەزیدیەکان هیچ پشت و پەنایەکیان نەبوو جگە لە ئیمپراتۆریەتی کوردەکان و تایبەتتریش یەکێک لە نەوەکانی تەیموور بەگ کە هەمێشە بەرەنگاری لەو گرووپە بچوکە کردووە پاراستوونی لە زەبر و زەنگی میلەتانی تر.
زاری یەکێکە لە کچەکانی هۆزی ئێزیدیەکان و دواتر دەبێتە خێزانی تەیمەر بەگی کوردی، تەیمور بەگیش فەرمانی دروست کردنی هێزیکی خۆبەخشی چەکداری دەدات بە ساندی، ساندی باوکی زاری دەکات بە سەرۆکی ئەو هێزە، ئیدی کوردە ئێزیدیەکان خۆیان دەبنە پارێزەری ماف و ژیانیان لە ژێر سیبەری تەیمور بەگدا.
ئەکتەرەکانی ئەم فلیمە بریتیبوون لە :
ماریا تێنازی بە دەوری زاری
هەراچیا نێرسیسیان وەک سایدۆ

ماریا تێنازی (زاری)
ئەڤێت ئاڤێستیسیان وەک سلۆ
ئۆلگا گۆلازیان وەک لێتیف خانم
مانڤێل مانڤێلیان وەک مستۆ
نینا مانۆچەریان وەک نانۆ
هامبارستوم خاچانیان وەک خدۆ
م.گارەگاش وەک تەیمور بەگ
ئارام ئەمیربەگیان وەک جلێرک
ش.گۆرماشفیلی وەک کارمەندی پۆلیس
ئامەسی مارتیرۆسیان وەک زوربا
م.ئاغامالۆف وەک شێخ (پیاوی ئاینی)
ن.باریس وەک سەرۆک هۆزی ئێزیدیەکان
ن.ئاگامبێکیان وەک هاوڕیی زاری
س. جیفۆرجیان خێزانی زۆربا.
[1]