=KTML_Bold=تەموورە=KTML_End= (هەروەها : تەنبوور یان تەموور یان تەمبوور یان تەمیرە) ناوی ئامێرێکی مۆسیقایە, ئەم سازە لە کاسەیەکی گەورەی باڵ درێژ پێکهاتووە کە چوار تاڵ ژێی بە سەردا تێدەپەڕێ و بە قامک دەژەنرێت. تەموور سازێکی تایبەتی ئایینی یارسانە کە زۆرتر لە ناوچەکانی #کرماشان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باوە، شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان وەک سازێکی پیرۆز لە بۆنە ئایینییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگرن.
=KTML_Bold=ڕوانگەی جیاواز=KTML_End=
ئەوترێ کە تەموورە تەڵموور بوە کە بە واتای تەلێکە کە مووری پێ بکرێ واتە تەل+موور. موور شێوە ئاوازێکە بۆ شین گێڕی. سەبارەت بە ناوی ئەم ئامێرە ڕوانگەی جیاواز هەیە. لە Grove Dictionary of Music هاتووە کە وشەی تەموورە لەگەڵ دەرباز بوونی زەمان بە وشەکانی پاندۆرا (Pandora)، پاندۆلا (Pandola) و ماندۆرا (Mandola) و ماندۆلا (Mandola) و ماندۆلین (Mandoline) دەر هاتوە.
لە زمانی کوردی و لە ناو کوردان دا تەموورە بە چەن ئامێری جیاواز دەبێژرێت.
لە باکووری کوردستان بە دیوان دەڵین تەموورە.
لە باشووری کوردستان لە ناو یارسان دا ئامێرێک هەیە بە ناوی تەموورە.
لە ناو کوردەکانی خوراسان دا بە دوو تار دەڵێن تەموورە.
=KTML_Bold=مێژووی تەموورە=KTML_End=
بە سەرنجدان لەسەر ئەو پەیکەرە ژەنیارانەی لە #ئیلام# دۆزراوەتەوە تێ دەگەین کە مێژووی بوونی ئەم ئامێرە دەگاتە زۆرتر لە 5000 ساڵ پێش ئێستا. هەڵبەت ئەو سازە هەر دیار نیە چ سازێکە. بەڵام لە تەموورە دەچێ بە شێوەیەکی گشتی، لە بەڵگە مێژووییەکان دا لە 7 جۆر تەموورە ناو براوە:
تەموورەی شێروانی
تەموورەی خوراسانی
تەموورەی بەغدادی یان مەزانی
تەموورەی تورکی
تەموورەی دوو تەلی، لە ئامێرگەلی سەرەتاییە و لە باکووری ئافریقا دەژەنرێت.
نای تەموورە، کە بە کەمان دەژەنرێت.
تەموورەی مەراکەشی، کە 7 تەلی هەیە.
فارابی لە کتێبی الموسیقی الکبیر لە تەموورەی بەغدادی و تەموورەی خوراسانی ناو دەبات.[1]