بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی خوێندنی باڵا ژوورێکی عەمەلیات پێک...
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی ژیانی هاونیشتمانیان، ئەنجوومەنی وەزارەت هەڵمەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیێنێت و تیمە زانستییەکانی زانکۆکانیش هاوکاردەبن بۆ هۆشیاریی تەندروستی، راوێژی زانستی و ئەنجامدانی توێژینەوە.
ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەکاتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتەکەی و سەرۆکی زانکۆکان و راگری کۆلێژە پزیشکییەکان رایگەیاند، ناوەندە زانستی و پزیشکییەکانی
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەڵمەتی خۆپاراستن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشداردەبن.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجوومەنی وەزارەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر دوو ئاست چەند بڕیارێکی دەرکرد، بڕیارەکانیش بریتین لە:
1- پێکهێنانی ژووری عەمەلیاتی سەرەکی لەسەر ئاستی وەزارەت، بە سەرۆکایەتیی وەزیری خوێندنی باڵا و راوێژکاریی وەزیر، سەرۆکی بۆردی کوردستانی، سەرۆکی زانکۆی
هەولێرهەولێری پزیشکی و راگری کۆلێژە پزیشکییەکانی زانکۆکان.
2- دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا لە هەموو شارەکان لیژنەی هاوبەش پێکدەهێنن لە کۆلێژەکانی کۆمەڵەی پزیشکی و زانستە تەندروستییەکان و زانستە بنچینەییە پەیوەندیدارەکان.
3- هەموو توانا مرۆییەکانی زانکۆکانمان لە پزیشکان و پسپۆڕان و ئەکادیمییەکان پشتیوانیی وەزارەتی تەندروستی و دامودەزگاکانی تەندروستی دەبن.
4- ئەو تیمانەی لە ئاستی شارەکان پێکدێن، هاوکار دەبن لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە و پلانی چارەسەر و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و راوێژ و راپۆرتی بەردەوام بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی.
5- هەموو ژێرخانی زانستیی کۆلێژەکانی کۆمەڵەی پزیشکی و ناوەندەکانی توێژینەوە لەخزمەت ئەم پرۆسەیە دەبن، بەتایبەت ئەو ئامێر و تەکنەلۆجیایانەی کە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە سوودیان لێ وەردەگیرێت.
[1]
26-02-202026-02-2020