حکومەتی هەرێم بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوامی فەرمانگەکانی ...
ەمەبەستی پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێوشوێنەکانی لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی حکومەت، بێجگە لە فەرمانگە تەندروستییەکان، هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە تا رۆژی 10-03-2020 لە کاتژمێر 08:00 بەیانی تا 10:00 دوای نیوەڕۆ کەمدەکرێتەوە.
- کار بە سیستەمی پەنجەمۆری دەست رادەگیرێت و هاتووچۆی فەرمانبەران لە تۆمارێکی تایبەتدا تۆماردەکرێت.
- کاری ئێشکگری فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی شارستانی وەک (ئاو، کارەبا و شارەوانی) بەردەوام دەبێت.
- تەواوی وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت بۆ دیاریکردنی کاتی دەوامی فەرمیی جگە لەو ستافەی کە بۆ راپەڕاندنی کاروباری رۆژانەیان پێویستە، سەرپشک دەکرێن.
- داوا لە گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەین تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویستدا سەردانی فەرمانگەکانی حکومەت بکەن.
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
01-03-202001-03-2020