بانگەوازێکی بەپەلە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان...
دوای بڵاوبوونەوەی لیستی ناوی ئەو گەشتیارانەی گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی کەڕەنتین بکرێن و جیابکرێنەوە وەیان بە قاچاغ و دوور لە تیمەکانی پزیشکی ئێستا لە هەرێمی کوردستانن یان هەر گەشتیارێکی تر کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو گەڕاونەتەوە جێگای مەترسین، ئاگاداریان دەکەینەوە کەوا بەزووترین کات دوورکەونەوە لە ماڵ و منداڵ و خێزانەکانیان و پەیوەندی بە تیمەکانی پزیشکی بکەن، داواش لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کەوا نزیک نەبنەوە لەم بەڕێزانە لەپێناو تەندروستی خۆتان و خانەوادەتان و پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی تەندروستی لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19. بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.
#وەزارەتی تەندروستی#
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#01-03-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,134 ganger