لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 26-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی گەڤەری سەر بە
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ بەهۆی بارینی باران و بەرفێکی زۆر رێگای 11 گوند داخر. هاوکات بەو هۆیەوە لە چەندین شوێن شاخەکان داڕمان و رێگای هاتوچۆیان وەستاندووە. بۆ کردنەوەی رێگاکان، هەوڵەکان دەستی پێکردووە، بە هۆی گیرانی رێگاکان، چەندین ئۆتۆمبیلیش گیریان خواردووە.
[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەفشین حوسێن پەناهی، چالاکی مەدەنی و ژینگەیی لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە، پاش تێپەڕکردنی نزیک بە 3 ساڵ لە ماوەی زیندانییەکەی، بە لێخۆشبوونی مەرجدار لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
[3]
ئەفشێن حوسێن پەناهی لە گرتووخانەی سنه ئازاد کرا
- بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عێراق لە ناوچەی مێهران سەر بە شاری
ئیلامئیلام، ئەفسەرێک و سەربازێک بریندار بوون. فەرمانداری دێهلوڕان لەو بارەیەوە رایگەیاند: ئەو رووداوە لە ناوچەی فەکەی سەر بە شاری مێهران روویداوە و 2 کەس لە هێزەکانی ئەرتەشی حکوومەتی ئێران، بریندار بوون.
[3]
- بەرپرسانی تەندروستیی پارێزگای
سنەسنە دەڵێن لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سنە دەستپێدەکات و لە شەپۆلی یەکەم زۆر مەترسیدارتر دەبێت. بەپێی ئامارەکان تا ئێستا 1093 کەس لە سنووری پارێزگای سنە تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 623 کەس چاکبوونەتەوە و 114 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
[4]
- لە رۆژهەڵاتی کوردستان 138 پزیشک، پەرستار و فەرمانبەری تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون، زۆرترین تووشبووەکانیش لە پارێزگای
کرماشانکرماشانن.
[4]
باشووری کوردستان
- سێ فڕۆکەی دەوڵەتی تورک ناوچەکانی (چیادێل، گەروی زراران، ڕۆبی و ڕواڵا، چیای کەوەت) یان لە
برادۆستبرادۆست بۆردوومان دەکەن.
[2]
- بەپێی ئەو زانیارییانەی هاوڵاتیانی ناوچەی
برادۆستبرادۆست، بە رۆژنیوزیان داوە، سوپای داگیرکەری تورک لە بارەگای سەربازیی بەرمیزەی سەربە
سیدەکانسیدەکان لە دەڤەری برادۆست سەرباز و جبەخانە دەگوازێتەوە بۆ بارەگای چیادێل. سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی گەورەی بارهەڵگری سەربازیی لە بارەگای سەربازیی بەرمیزەوە بەرەو دەشتی هێرتێ و چیادێل چوون.
[2]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 75 ساڵە دانیشتووی شاری دهۆکە بەرکەوتەی تووشبووێکی پێشووە کە سەردانی کردووە.
[8]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن 46 ساڵ دانیشتووی شارەدێی
کەسنەزانکەسنەزان و ئەوەی دیکەیان پیاوێکی تەمەن 32 ساڵ دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانە لە پارێزگای هەولێر.
[8]
- رۆژنامەنووس
هێمن مامەندهێمن مامەند بە کەفالەتی شەش ملیۆن دینار ئازادکرا.
[8]
- ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی لەبەردەم بینای
ئەمنە سوورەکەئەمنە سوورەکە له شاری سلێمانی گردبوونەوە و داوا دەکەن کە مینحەکانیان هاوشێوەی زیندانیانی بەغدا بکرێت و ماوەکەی بۆ 25 ساڵ درێژ بکرێتەوە.
[1]
- سەرۆکی فڕاکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوەی بەرپرسە لەدابینکردنی مووچەی فەرمانبەران حکومەتی هەرێمە، ئەو کێشانەشی روودەدن لەنێوان هەرێم و بەغداد تاوانی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.
[5]
- کارمەندانی تەندروستی
پێنجوێنپێنجوێن و بەشێک له کارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید هەژار له
کەلارکەلار و نەخۆشخانەی گوڵاڵە کەسەر بە شارۆچکەی
خانەقینخانەقینە، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد. ئه و کارمەندانە داوا لەحکومەت دەکەن لەوە زیاتر بەرامبەر مافە داراییەکانیان خەم سادنەبێت و رێگەچارەیەک بۆ ئه و کێشەیە بدۆزێتەوە.
[1]
بایکۆتی دەوامی کارمەندانی تەندروستی دەستیپێکرد
- پۆلیسێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی
کۆیەکۆیە بەناوی کامەران لوقمان لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، لەلایەن تۆمەتبارەکەوە تەقەی لێ دەکرێت و دەکوژرێت.
[4]
-
دیندار زێباریدیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە کە
مستەفا سەلیمیمستەفا سەلیمی هاتبێتە هەرێمی کوردستان و پاشان ڕادەستی ئێران کرابێتەوە.
[1]
- دیندار زێباری، بەرپرسی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتیەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوامیدا گوتی: تائێستا هەرێمی کوردستان زیاتر لە 17 ملیار دیناری لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا خەرجکردووە. گوتیشی: زیاتر لە 600 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری حکومەتی هەرێم گەڕێندراونەتەوە کوردستان، کە 100 هاووڵاتی لە هیندستان، 118 هاووڵاتی لە سعوودیە، 157 هاووڵاتی لە ئوردن، 107 کەسی ئەڵمانیا، 163 کەسی لە بەریتانیا، . راشیگەیاند: لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا حکومەتی هەرێمی کوردستان 159 راگیراوی لە
هەولێرهەولێر ئازاد کردووە، هەروەها 248 گیراو لە سلێمانی و 319 لە
دهۆکدهۆک ئازاد کراون.
[6]
- جەلال ئەمین بەگ بەرێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند لەماوەی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینە کردنی هاووڵاتیان 31 تۆمەتبار دەستگیر کراون کە ماددەی هۆشبەریان کێشاوە و بازرگانیان پێوە کردووە.
[5]
- بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە هاوشێوەی دەروازەی سنووریی
سەیرانبەنسەیرانبەن، دەروازەکانی کێلێ، پشتە و
تەوێڵەتەوێڵە بکرێنەوە.
[4]
- گەنجێکی
سلێمانیسلێمانی بەناوی برزو جەبار عەبدوڵڵا تەمەنی 19 ساڵ و لە رۆژی
19-04-202019-04-2020 لەگەڵ دوو هاوڕێی سەردانی شارۆچکەی
ماوەتماوەت لە
شارباژێڕشارباژێڕ دەکەن و لەوێ دەکەوێتە ئاوەوە و دەخنکێت. دوای هەفتەیەک ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- مەیادە نەجار پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عیراق دەربارەی بڕیاری بڕینی مووچەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ''ئەم بڕیارە سیاسییە و هەندێک حزبی سیاسی لەسەر دروستکردنی قەیران دەژین و ئەمڕۆش دەیانەوێت مووچەی هەرێمی کوردستان وەک کارتێکی فشار بەکاربهێنن''.
[5]
- جەنەرال هالید ئەلمحجوب سەرۆکی بەشی بەڕێوەبەرایەتی ئەخلاقی لە سوپای نشتیمانی لیبیا ئاشکرای کرد، لە بەرەکانی ئەلوشکا، ئەلوەتیە و بەنی ئەلید 5 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیان خستووەتە خوارەوە.
[7]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ، توشبونی 57 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا راگەیاند و دەشڵێت: کەسێکی دیکە بە ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستداوە و 39 توشبوش چاکبونەتەوە.
[5]
- لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 257 کەس لە تورکیا توشی کۆرۆنا بوون و 99 کەس گیانیان لەدەستداوە.
[2]