بەپێی حوکمی بڕگەی (چوارەم)ی ماددەی (48) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی عیراق، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەزیادکردنی بڕگەیەک بەڕیزبەندیی سێیەم بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (2)ی ئاسایی ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی 2020/3/4، بەمشێوەیەی خوارەوە:
سێیەم: قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (شیرین یونس عبدالله) لە لیژنەی (پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی)و زیادکردنی بۆ سەر لیژنەی (داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت)و زیادکردنی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (زیاد جبار محمد) بۆ سەر لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بەپێی حوکمی ماددەکانی (28، 34) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان عێراق.
#03-03-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,879 جار هاتیە دیتن