پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان ڕابگرین (کەجەدەپە) ئاماری مانگی شوباتی هێرش و کوشتنی ژنانی ئاشکرا کرد. بە پێی ئامارەکە لە مانگی شوباتدا 22 ژن کوژراون و 12 ژن بە شێوەیەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. هێشتا دۆسیەی کوشتنی 15 ژن یەکلایینەکراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی پلاتفۆرمەکە 8 ژن لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە، 5 ژن لە لایەن کەسوکاریانەوە، 3 ژن لە لایەن ئەو پیاوانەی کە لەگەڵیاندابوون، 3 ژن لە لایەن کوڕەکانیانەوە، ژنێک لە لایەن باوکیەوە و ژنێکیش لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژراون.
13 ژن لە ماڵەوە، 3 ژن لە کۆڵان، ژنێک لە هۆتێل، ژنێک لە چۆڵەوانی و ژنێکیش لە شوێنێکی دووردەست کوژراون. شوێنی کوشتنی 3 ژنیش ئاشکرانەکراوە.[1]