کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (#کەجەدە#) بە بۆنەی 8ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێشەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەی کەجەدە دا هاتووە، ژنان لە مێژوودا هەموو کات لە دژی عەقڵییەتی پیاو بەرەنگارییان کردووە و ڕاپەڕیوەن.
راشیگەیاندووە ژنان لە مێژوودا بە سەرهەڵدان و ڕاپەرینەکانیان لە دژی عەقڵییەتی پیاو ئەوەیان سەلماندووە، کە هەرگیز سەریان دانەناواندووە و هەرگیزیش سەر داینانەوێنن.
کەجەدە سەرنجی خستە سەر گۆشەگیریی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری گەلی کورد و ڕایگەیاند گۆشەگیریی قورس لەسەر ئۆجالان، لە کەسایەتیی ئەودا بەسەر هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تورکیا و کورستاندا سەپێنراوە. لەبەر ئەوەش دەبێت هەموو کەس لە دژی ئەو گۆشەگیرییە دەنگی خۆی بەرز بکاتەوە. بۆ ئەوەی گۆشەگیری تێکبشکێت دەبێت سیستمی ئیمراڵی هەڵبوەشێنرێتەوە. ئێمە تێکۆشانمان بۆ ئازادی بە پێشەنگایەتیی کلارا، سارا، سێڤێ، ئارین میرکان و ئاڤێستا خابور بەرەو پێش دەبەین و هەموو ڕۆژێک گەشتر و گەورەی تری دەکەین. ئێمە وەک کەجەدە لە دژی زوڵم، گوشار، کۆمەڵکوژی و سیاسەتی شەڕخوازانەی هەمەلایەنە بە ڕۆحی بەرخودانەوە بەرەنگاری دەکەین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین. بەو بڕوایەوە ئێمە 8ی ڕۆژی جیهانیی ژنان پیرۆز دەکەین.[1]
#08-03-2020#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,442 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!