ئاگاداری سەرجەم شوفێرانی سەنتەری شاری #هەولێر# دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان دەرنەچن و سەرپێچی لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی #وەزارەتی ناوخۆ# نەکەن، بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمۆبیڵەکەی بێتە دەرەوە دووچاری سزا و ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و ئۆتۆمۆبیڵەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت، هەر بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆی سەنتەری شار بە هۆی سەرپێچی لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ 7 ئۆتۆمۆبێڵییان دەست بەسەردا گرتووە.
بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین پابەندی بڕیارەکە بن.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
#15-03-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,857 جار هاتیە دیتن