🏠|📧|Derbare!|Pertûkxane|📅
🏠 Destpêk|📧 Peywendî|💡 Derbare!
|
📅 Emiro 28-05 le mêjûda
📅Krronolojiyay rûdawekan
📅 Rojekan
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📂 Zortir ...
📅28 May
📝 Bellgenamekan
📊 Amar u Rapirsî
✌️ Şehîdan
💚 Enfalkirawan
☪ Qurbanîyi Da'ş
😞 Q. şerî nawxo
👩 Q. tundutîjî
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 KomekYarmetîman bide bo pêkhênanî kurdîpêdiyayekî başitir. tenanet komekêkî biçûkîş debête yarmetîderman.
yarmetîyi êweman dewêt bo:
* bedesthênanî tekinelociyayi başitir û xêratir...
* damezirandinî rêkxirawî kurdîpêdiya û bûnî çend karmendî taybet bexoyewe, ta berdewam nawerrokî kurdîpêdiya başitir bikrêt.
|📕 PertûkxaneGewretirîn pertûkxaney dîcîtallî Kurdî! - (10,946) pertûk||
📖 Kurteyek leser Lur
Amadekar : Wehîd Kemalî Îlamî
Pêşekî
Lurekan weku beşêkî gewre le pêkhatey komelgey Kurdewarî‌ u danîştwanî zincîre çiyaî dirêj ‌u pan‌ u berînî zagros, her le seretay destpêkirdnî jiyan‌u mêjuy nûsrawî şarstanîyet le dawênî şax‌u daxekan‌u deşt‌u dolekanî em cugrafiyayye jiyan ‌u be parastnî zewî ‌u kultur‌u zimanekeyan w...htd, rolêkî yekcar berçawyan heye le hemû biwarekanda nek tenha le nawçekanî dêrînî nêştecîbûnî xoyan, bigre le zor rûdaw‌u pêşhatî komelayetî, ramiyarî, abûrî, serbazî, k
👫 Jacqueline Surenovna Musaelyan
Di sala 1957 ew ji beşa Fîlolojiya Îranî yên li Zanîngeha Lênîngradê ya dewletê xilas kir.
Ji sala 1958 an de li IOM xebitî، Lêkolîner Senior Di 1978، di bin rêveberiya Doctor of Philosophy MB Rudenko de teza xwe ya ji bo asta kandîdatê zanistiya sîmayên li ser babeta The Kurdish poem Zambilfrosh û Versiyon ji komalê xwe parast. Published 7 pirtûk û li ser 40 articles. Di dema niha de، bi hev re bi grubê EI Vasilyeva amade ji bo weşandina vê xebatê Eşîrên kurdan. ferhenga Reference .
herêmên
👫 Margarita Borissowna Rudenko
Margarita Borissowna Rudenko rusî (Маргарита Борисовна Руденко) 9. Gulan 1926 li Tiflisê † 27. Tîrmeh 1976 li Leningradê peyvzan, rojhilatnas, kurdnas, nijadnas, û zaneya wêjeyî rûsî bû
Rudenko damezrînera lêkolîna wêjeyî di kurdnasiya rusî de, danera kataloga destnivîsên kurdî ya yekemîn bû, Pirtûkxaneya Saltykow-Schtschedrin li Sankt Petersburgê xwediya wan destnivîsan. Zêde, werger û ravekera rexneyî li ser çendîn berhemên kurdî yên Serdema Navîn wek Şêxê Sen'anê Feqiyê Teyran, Mem û Zînê Eh
📕 Kitêbî yekem Bo Polî yekemî seretayî Be tîpî latînî
Nûsîn u amadekirdinî: Kerîm Danişyar
Swîd – 2007
📊 Babet 373,888 | Wêne 58,905 | Pertk PDF 10,946 | Faylî peywendîdar 42,136 | 📼 Video 167 | 🗄 Serçawekan 14,525 |
📝 کەنەکە: لە کەسێتی شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفالدا هەموو شەهیدانی کوردستان بەبیردێنینەوە | 🏷️ Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کەنەکە: لە کەسێتی شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفالدا هەموو شەهیدانی کوردستان بەبیردێنینەوە


لە کەسێتی شەهیدانی هەڵەبجەهەڵەبجەو ئەنفالدا هەموو شەهیدانی کوردستان بەبیردێنینەوە، رژێمە داگیرکەرو بکوژەکانی کوردستانیش بە توندی شەرمەزار ئەکەین
ئێمە هەرگیز هەڵەبجە لەیاد ناکەین
بەر لە 32 ساڵ و لە 16ی ئازاری 1988دا، رژێمی عێراق کۆمەڵکوژییەکی گەورەی بە چەکی کیمیایی دژ بە خەڵکی بێتاوانی هەڵەبجە ئەنجام دا. لە لە ئاکامدا زیاتر لە پێنج هەزار مناڵ و ژن و پیر ژیانیان لێسەندرایەوەو بە هەزارانیش بریندار بوون. بۆمبارانکردنی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی یەکێک لە زنجیرە تاوانەکانی رژێمی بەعسی عێراق بوو بۆ جینۆسیادکردنی کورد لە باشووری کوردستان. هەروەک لە پێشدا بە کیمیابارانی ناوچەکانی بادینان و بالیسان و شێخ وەسانان و قەرەداغ دەستی بە پرۆسە بەدناوەکەی ئەنفال بە مەبەستی قڕکردن و لەناوبردنی کورد و کوردستانیان کردبوو.
هەر لە سەرەتاوە کە رژێمی بەعس لە عێراقدا دەسەڵاتی گرتە دەست، دەستی بە کۆمەڵکوژی و توانەوەی گەلی کورد کرد. دواتر کەوتە گیانی کوردانی فەیلی و بەهەزارانیان کوشت و بە دەیان هەزاریشیان دەربەدەرو بێ سەروشوێن کردن. هەر لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو، 8 هەزار بارزانیان پێکەوە گرتن و کۆمەڵکوژیان کردن. لە پرۆسەکانی ئەنفالدا و لە ماوەی چوار ساڵدا لە هەموو باشووری کوردستان هەر گەرمیانگەرمیانەوە تا بادینان زیاتر لە 182 هەزار کەسی بێتاوانیان راپێچی بیابانەکانی باشووری ئێراق کرد و کۆمەڵکوژو زیندەبەچاڵیان کردن. زیاتر لە 4000 دێ و دێهاتی کوردستانیشیان خاپوور کرد.
بەڵام ئەوەی لە هەڵەبجە کردیان نموونەیەکی هەرە گەورەی تاوانەکانی سەدەی بیستەم بوو. لە ماوەی چەند خولەکێکدا 5000 کەس کۆمەڵکوژکران و هەزارانیش برینەدار بوون. بۆیە هەڵەبجە بوو بە سومبوڵ و زامێکی قووڵ لە جەستەی گەلی کوردستاندا.
گەلی کوردستان لە سەدەی رابردوودا رووبەڕووی چەندین کۆمەڵکوژی بۆوە، لێ مخابن ئەو تاوانانە تا ئێستاش لە دادگا نێودەوڵەتیەکاندا وەک جینۆساید نەناسراون. بێگومان هەوڵ و تەقەلای زۆر بۆ ئەو مەبەستە دراوە. بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هەر لە چوارچێوەی مافی مرۆڤدا ماون و نەبوونە کەیسێکی سیاسی.
با هەرکەسێک ئەو راستییە بزانێ تا ئێستاش هێرشی کۆمەڵکوژیی لە دژی کوردان کۆتایی نەهاتووە. هەتا ئێستاش ئەو هێرشانە بە شێوەی جیاواز لە سەر هەر چوارپارچەی کوردستان بەردەوامن. هەردوێنی بوو لە شەنگاڵ خەڵکی ئێزدی قەلاچۆکران و ژن و کچ و مناڵیی کوردان رفێنران و بەهەزاران زیندەبەچاڵ و بێسەروشوێن کران. چوار ساڵ بەر لە ئێستا تاوانێکی کۆمەڵکوژیی بەرامبەر گەلی جزیرەی بۆتان کرا. دوو ساڵ لەمەوبەریش هەمان تاوان لە عەفرینعەفرین کرا. پێنج مانگ پێش ئێستاش هەمان سیناریۆ لە گرێ سپیگرێ سپی و سەرێ کانی دووبارە بووەوە. هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە زۆر ناوچەی تری کوردستان بەردەوامن و کۆمەڵکوژی بەدوای خۆیاندا دێنن. پێویستە بزانین لە 32ەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا هێشتاش کۆمەڵکوژیی لە زۆر شوێنی کوردستان لە رۆژەڤدایە. بۆ ئەوەی هەڵەبجەیەکی تر درووست نەبێت پێویستە هێزە سیاسیەکانی کوردستان پێکەوە رێکبکەون و پێکەوە خاوەندارێتی لە هەموو کوردستان بکەن. پێویستە هێزی بەرگری و پاراستنی کوردستان ببنە یەک و بەهێزبکرێن.
ئێستاش ئاوەدانکردنەوەو بوژانەوەی هەڵەبجەو شەنگاڵ و هەموو ئەو دەڤەرانەی رووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەوە، چارەسەرکردنی برینداران و باشکردنی گوزەرانی خەڵکی ئەو ناوچانەو بەجێماوانی ئەنفال و تاوانەکانی تر، ئەرکێکی نەتەوەیی و ویژدانی و ئەخلاقییە. ئەرکێکی دیکەی نەتەوەیی و ویژدانی و ئەخلاقیی ئاوەدانکردنەوەی هەلەبجەو مسۆگەرکردنی ژیانێکی شایستەیە بۆ دانیشتوانەکەی. دابینکردنی خزمەتگوزاری و پێویستیەکانی خەڵکی ئەو شارە بریندارەیە. پێویستە هەمیشە هەڵەبجەو کارەساتی هەڵەبجە بە چالاکی کۆمەڵایەتی و کلتوری و هونەری و سیاسی بەبیربهێنرێتەوە.
تراژیدیای هەڵەبجە لە رووی مرۆڤایەتیەوە بوو بە ناسنامەی قەلاچۆکردنی کوردان. کارەساتی شەنگاڵیش بەهەمانشێوە ناسنامەی ئەو دۆخەیە. هاوتەریبی ئەمانەش بەرگری و بەرخۆدان، بە تایبەتیش بەرخۆدانی کۆبانێ، هاوسەنگەری و پێکەوبوونی هێزی بەرگریی کوردستانیان لە دژی تیرۆریزمی داعشداعشیی، ناسنامەی بەرخۆدان و بەرگریی ئافراندووە.
ئەو جەربەزەیی و بەرخۆدانە بەرامبەر تێرۆر و داگیرکاریی کە دەنگدانەوەیەکی جیهانی هەیە، هەمانکاتیش هێزێکی مەزن بە ئێمە ئەبەخشێ و رێگای گەیشتن بە ئامانجەکانمان فراوانتر ئەکات.
ئێمە هەرگیز هەڵەبجە لە یاد ناکەین، هەروەک چۆن دێرسیم، گەلی زیلان، سەردەشتسەردەشت، مەریوانمەریوان، عامودا، ئەنفال، کوردانی فەیلی، یارسان، ئێزدی، شەنگال، رۆبۆسکی و هەموو کۆمەڵکوژیەکانی تر کە بەدەستی داگیرکەران کراون، لەیاد ناکەین. بەڵی ئێمە هەرگیز هەڵەبجەو جزیرەی بۆتان لە یادا ناکەین.
ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان جارێکی دی لە کەسێتی شەهیدانی هەڵبجەو ئەنفالدا، سەرجەم شەهیدانی کوردستان بەبیردێنینەوە، سەری رێز بۆ یادی ئەوان دائەنەوێنین.
15-03-202015-03-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ Taybetmendîyekanî babet
🏷️ Pol: 📝 Bellgenamekan
📅 Publication date: 15-03-2020
📄 Corî dokumênt: ⊶ Zimanî yekem
📄 Document style: No specified
🏟 Part: No specified
🗺 Ulat - Herêm: Belgium
🌐 Ziman - Şêwezar: 🏳️ K. Başûr

⁉️ Technical Metadata
©️ Xawenî em babete be supasewe, mafî billawkrdineweyî be Kurdîpêdiya bexşiywe!
✨ Kwalîtîyi babet: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Xirap👎
✖️
 40%-49%
Xirap
✖️
 50%-59%
Xirap nîye
✔️
 60%-69%
Mamnawendî
✔️
 70%-79%
Zor başe
✔️
 80%-89%
Zor başe👍
✔️
 90%-99%
Nayab👏
99%
✔️
Em babete lelayen: (Benaz Jola)ewe le: Mar 15 2020 12:07PM tomarkirawe
👌 Em babete lelayen: (Hawrê Baxewan)ewe le: Mar 15 2020 12:09PM pêdaçûneweyi bokrawe û azadkrawe
✍️ Em babete bo diwacar lelayen: (Hawrê Baxewan)ewe le: Mar 15 2020 12:17PM baştirkirawe
☁️ Nawnîşanî babet
🔗
🔗
👁 Em babete 103 car bînrawe

✍️ Em babete baştir bike!
☰ Zortir
⭐ Bo naw lîstî kokirawekan
💬 Rayi xot derbareyi em babete binûse!

✍️ Gorankarîyekanî babeteke!
🏷️ Metadata
RSS

📷 Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
🔎 Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

کەنەکە: لە کەسێتی شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفالدا هەموو شەهیدانی کوردستان بەبیردێنینەوە

📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 3
☂️ Part û Rêkxirawekan
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📅 Rêkewt u Rûdaw
1.👁️15-03-2020
🏰 Şiwênekan
1.👁️هەڵەبجە
📂[ Zortir...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Katî afrandinî lapere: 0,546 çirke!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574