رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، لە سەر سنووری سوریا-تورکیا 447 کۆچبەر...
بە پێی راگەیێندراوێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی
عەفرینعەفرین، لە نێوان سنووری سوریا-تورکیا لە ماوەی دەستپێکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سوریاوە تا ئێستا 447 کۆچبەر لە لایەن هێزە سەربازییەکانی سوپای دەوڵەتی تورکەوە کوژراون.
لە راگەێندراوەکەی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفریندا هاتووە:
بە پێی سەرچاوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا و ناوەندی چاودێری پێشێلکاری لە باکوری سوریا، کاتێک هاوڵاتیانی سوریا بە هەموو پێکهاتە و نەتەوەکانیەوە کۆچبەر دەبن، هەوڵ دەدەن دەربازی خاکی تورکیا ببن کە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە سوریا کە ماوەی 9 ساڵە بەردەوامە، رادەکەن.
هاوکات دانیشتوانی گوند و شارۆچکە سنوورییەکانی سوریا و جووتیار و خاوەن موڵکەکانی سەر سنوور لە لایەن جەندرمەکانەوە دەستڕێژی گوللەیان دەکرێتە سەر.
ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە سەر سنووری تورکیا لە لایەن جەندرمەی تورکەوە کوژراون، 447 کەسە کە 83 یان منداڵ و 56 یان ژنن. هاوکات 420 کەسیش بریندار بوون.
دەوڵەتی تورک لەسەر سنوور بە درێژایی 911 کیلۆ مەتر دیواری شەرمی دروست کردووە بۆ ئەوەی کۆچبەران نەتوانن دەرباز ببن کە لە ئەنجامدا خەڵکی مەدەنی دەکوژرێن و بریندار دەبن.
ئێمە وەکو رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە سوریا بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو مافناس و کەسایەتییە مەدەنییە نێودەوڵەتی و بە تایبەتیش رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن کە فشار لەسەر حکومەتی تورکیا دروست بکەن بۆ ئەوەی نەهێلن لە دژی کۆچبەر و پەنابەرانی سوریا پێشێلکاری ئەنجامبدات. چونکە تورکیا یەکێکە لە دەوڵەتانی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا و دەبێت هەموو ئەو یاسا و رێکەوتنە نێودەوڵەتیانە جێبەجێ بکات کە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە چوارچێوەی رێزگرتن لە پێوانەکانی مافی مرۆڤ، بانگەوازی بۆ دەکەن.
[1]
15-03-202015-03-2020 ⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!