وەزارەتی پێشمەرگە داوای دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی مووچە لە زووترین...
راگەیەندراوێک لە
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگەوە
ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە دووپاتی دەکەینەوە، کە بەباشی لەدۆخ و گوزەرانی هێزەکانی پێشمەرگە تێدەگەین و بەسنگفراوانیەوە پێشوازی لەنیگەرانی و سەرنجەکانیان دەکەین لەسەر ماف و شایستە داراییەکانیان، بەڵام بەتوندی لەبەرامبەر هەر موزایەده و ناوزڕاندنێک دەوستینەوە کە لەرێگەی ئه و پرسەوە بەوەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانمان بکرێت، روونە کە رێککارەکانی لیژنەی باڵای حکومەت بۆ رووبەڕووبونەوەی پەتای کۆڕۆنا و رێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی، بۆتە هۆکاری دابەش نەکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەرێگەی وەزارەتی پێشمەرگە و
وەزارەتی داراییوەزارەتی داراییەوە لەهەوڵی دۆزینەوەی رێگا چارەیەکی گونجاون بە دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی مووچە لەزووترین کاتدا، بەجۆرێک زیان نەگەیەنێت بەپڕۆسەی کەرەنتینەی گشتیی وتەندروستی هەمووان.
لەسۆنگەی بەرپرسیاریێتی نیشتمانیی و ئەخلاقیمانەوە، پابەندی خۆمان به و رێککارو بڕیارانە دووپاتکردۆتەوە، هەر کەس و لایەنێکیش تەشهیر و ناوزڕاندن بکا و هانی پێشمەرگە بدات لەگرتنەبەری رێککاری پێچەوانەی یاساو پرەنسیپەکانی سەربازی، رووبەڕوی دادگا و یاسایان دەکەینەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
15-03-202015-03-2020 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!