مەسروور بارزانی لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە: ئەو تاوانە گەورەیەی بەرامبەر ن...
ەمڕۆ 32 ساڵ بەسەرکیمیاباران و کۆمەڵکوژی شاری
هەڵەبجەهەڵەبجە تێدەپەڕێت کە بەشێک بوو لە سیاسەتی قڕکردن و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان. ئەم تاوانە گەورەیەی بەرامبەر نەتەوەکەمان ئەنجامدرا، زامێکی قووڵە لە مێژووی گەلی کوردستاندا و هێمای ئەو ستەمکاریی و زۆردارییەیە کە بەرامبەر گەلی کوردستان کرا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خۆڕاگری میللەتەکەمانە، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان. ئەم بیرئانینە تراژیدیایانەش پێویستە هاندەری زیاترمان بن بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی و کارکردنی هاوبەش لە پێناو زاڵبوون بە سەر هەموو کارەسات و دۆخێکی سەختدا.
سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی کوردستان.
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
16-03-202016-03-2020