بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی حەمە ڕەزا سەرگەڵوویی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ و کادیری ماندوویینەناس و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، خوالێخۆشبوو حەمە ڕەزای سەرگەڵوومان پێ گەییشت.
خواڵێخۆشبوو دڵسۆزی ڕێبازی کوردایەتی بوو و لە ڕۆژە سەختەکاندا هەڵوێستی جوامێرانە و ڕۆڵی قارەمانانەی هەبووە و تا دوا هەناسەکانی ژیانی دڵسۆزی گەل و وڵاتەکەی بوو.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواکارم گیانی پاکی کاکە حەمەڕەزا بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیه ڕاجعون
#مەسعود بارزانی#
#16-03-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,151
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!