图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,989
图片 106,219
书籍 19,185
相关文件 96,640
Video 1,331
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پەکەکە: هەموو لەمپەرەکان تێکدەشکێنین و نەورۆز پیرۆز دەکەین!
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەکەکە: هەموو لەمپەرەکان تێکدەشکێنین و نەورۆز پیرۆز دەکەین!

پەکەکە: هەموو لەمپەرەکان تێکدەشکێنین و نەورۆز پیرۆز دەکەین!
راگەیاندراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەری #پەکەکە# لەبارەی نەورۆزەوە:
ئێمەی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە لە نەورۆزێکدا دەژین. سەرباری کێشە قورسەکان و ڕێگرییە جدییەکانیش، لە هەموو گۆڕەپانەکاندا ئاگری نەورۆز هەڵدەکرێت و نەورۆز دێرینترین جەژنی ئازادی لە مێژوودا پیرۆز دەکرێت. بە ئومێدێکی زۆر و گەورەوە پێشوازی لە بەهارێکی نوێ و ساڵێکی نوێ و نەورۆز دەکرێت. نەورۆز ڕۆژی یەکێتی، بەرخودان و ئازادییە، لەلایەن گەلەکەمان و هێزە دیموکراتیکەکانەوە و بەپێی مانا مێژووییەکەی یادی دەکرێتەوە. یانی لە ساڵی نەورۆزدا تێگەیشتن بۆ نەورۆز ئەوەیە، کە لە دژی هەموو جۆرە زوڵمێک بەرخودانی ئازادی بە گیانی نەورۆز و بە شێوەیەکی زۆر بەهێزتر و سەرکەوتوانە گەشاوە دەکرێت.
لە ساڵی نەورۆزدا ئێمە بەشێوەیەکی بەهێز شەڕ دەکەین و سەردەکەوین
لەسەر ئەو بنەمایە، سەرەتا نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ، لە هەموو هاوڕێیان، هێزەکانی گەریلامان، ژنان، گەلی وڵاتپارێزمان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتیی دیموکراتیک پیرۆز دەکەین و دیسانەوە لە ساڵی نوێ و نەورۆزدا لە تێکۆشانی ئازادیدا سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. لە پێش هەموانەوە کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغان، شەهیدانی نەورۆزمان لە کەسایەتیی هاوڕێیان زەکییە، ڕەهشان، بێریڤان، ڕۆناهی، سەما، سینان، ناڤدار و سەرحەد و هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان، کە بە حەقی قەرارەوە دەستیپێکردووە تاوەکو گەیشتووەتە تێکۆشین ئامانۆس، یادی هەموویان بەڕێز و خۆشەویستی و خۆ بەقەرزارزانینیانەوە بەرز ڕادەگرین، بەڵێن دەدەین ئامانجەکەیان سەربخەین و لەگەڵ خەون و یادەوەرییەکانیاندا بژین. ئێمە بە بزووتنەوە و گەلەکەمانی ڕادەگەیەنین لە ساڵی نوێ و نەورۆزدا لەسەر هێڵی ڕێبەرایەتی و شەهیدان بە بەهێزترین شێوە شەڕ دەکەین و سەرکەوتنی گەورە تۆمار دەکەین.
وەک دەزانرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا نەورۆز دێڕینیترین جەژنی ئازادییە. ئەو ئاگرە، کە کاوەی ئاسنگەر هەڵیکردووە، ئەوە 2632 ساڵە ڕێگای مرۆڤایەتی ڕووناک دەکاتەوە و وەک هۆشمەندی، ورە و ئیرادەی ئازادی بەهێز دەکات و ڕۆڵی مێژوویی خۆی دەگێڕێت. سەرکەوتنی مێژوویی باپیران و داپیرانی میدییە کوردەکان لە دژی زوڵمی کاوەی زوحاک ئەمڕۆ بۆ هەموو گەلان و چەوساوەکان بووەتە سەرچاوەی ئیلهام. هەر چۆن هەزاران ساڵ لەوە پێش میدییەکان هەموو چەوساوەکانیان یەکخست و زوڵمی زوحاکیان هەڵوەشاندەوە، ئەمڕۆش نەوەکانی ئەو کوردانە هەموو گەلان و چەوساوەکان یەکدەخەن و بەو بەرخودانەی ئافراندویانە، زوحاکەکانی ئەمڕۆ تێکدەشکێنن و هەموو مرۆڤایەتیی لە زوحاکەکانی ئەمڕۆ واتە، #داعش#، قاعیدە، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە ڕزگار دەکەن.
لەو چوارچێوەیەدا و لەمساڵانەی دوایدا لە نەورۆزدا ئەوە دەرکەوتووە، کە یەکێک لە بەرخودانە گەورە شۆڕشگێڕییە مێژووییەکان تۆمارکراوە و سەرفیرازیی گەورە، کە کاریگەرییان چەسپاو و هەمیشەییە بە دەستهاتوون. گورزی قورس بەر زوحاکی ئەم ڕۆژگارە لە پێش نەورۆزی 2019دا بەر داعش کەوت و بە نەورۆزی 2019دا مژدەی 'تۆمارکردنی سەرکەوتن بەسەر داعش و کۆتایهپێنانی لەسەر خاکدا' بە هەموو گەلان درا. بەرخودانی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕی، کە بۆ بەرزراگرتنی یادی شەهیدانی نەورۆزمان پێکهات، ئەو گورزانەی لە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دران لە هەڵبژاردنی خۆجێی و شارەوانییەکانی 31ی ئادار و 23ی حوزەیراندا بوونە گورزی چەند هێندە و قورس بۆ سەر فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە. ساڵی دوایی نەورۆز بووە ساڵێکی وەها، کە هۆشمەندی و عەقڵییەتی سیاسەتی فاشیست – داگیرکەر، کە قڕکردنی کوردانی داوەتەبەر خۆی، تێکچوونی گەورەی بەرکەوت و هیواکانی ئازادی لە هەموو کات زیاتر بەهێزتر بووە.
گەلەکەمان هەموو جۆرە لەمپەرەکان تێدەپەرێنێت و نەورۆز پیرۆز دەکات
بەو گەشەسەندنانەوە ئێمە پێدەنێینە ساڵی نوێ و نەورۆزەوە. ئیرادەی ئازادی، کە لە پیرۆزبایی 8ی ئادار لە کوردستان و هەر چوارلای جیهانەوە ژنان بەڕێوەیان برد، جۆش و خرۆشان و بەرخودانێکی گەورەی لە ئێستاوە داوەتە بناغەکانی پیرۆزکردنی نەورۆز. هەر چەندە دەوترێت هەوڵ دەدرێت بەهۆی شەپۆلی گەورەی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگا لەو ڕابوونە گەورەیەی ئازادی بگیرێت، گەلی وڵاتپارێزمان بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان هەموو جۆرە زەحمەتییەکیان تێکدەشکێنن و جەژنی ئازادیی نەورۆز پیرۆز دەکەن، ئیرادە و ورەی ژیانی ئازاد جارێکیتر بە ڕوونی دەخەنەوەڕوو. ئیدعای تێکشکاندنی گۆشەگیری، هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و بونیاتنانی دیموکراسی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا دەخاتەڕوو.
داوای پیرۆزبایکردنی نەورۆز بە بەربڵاوی دەکەین
روونە، نەورۆزی 2020 بەهۆی لەمپەری ڤایرۆسی کۆرۆناوە، یان بەهۆی نیشاندانی ئەو لەمپەرەوە دەیانەوێت ئێمە تێکۆشانی ئازادیمان بە شێوەی جەماوەری نەکەینەوە و ورەی ئازادی لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز بە ئامادە بوونی ملیۆنەها کەس نیشان نەدرێت، بێگومان دەبێت گەلەکەمان و دۆستانمان لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات لەو گەردەولەی هەڕەشە لە هەموو مرۆڤایەتی دەکات هۆشیار بن و بەو شێوەیە بجوڵێنەوە، کە تەندروستیی خۆتان بپارێزن. مرۆڤ ناتوانێت دۆخێکی لەو شێوەیە و گەردەولولێکی لەو شێوە بە سوکی سەیر بکات، بەڵام دیسانەوە ئەوەش دەکرێت، کە مرۆڤ دەتوانێت بەرەنگاری ڕێگری و لەمپەرەکان ببێتەوە و بە شێوەیەکی گونجاو نەورۆز پیرۆز بکات. هەر خۆی ئەوە دەکرێت، کە نەورۆز لە بریی کۆبوونەوە لە گۆڕەپانەکان لە بەردەم هەر ماڵێکدا، لە هەر کۆڵان و گەڕەکێکدا، لە هەر گوند و هەر چیایەکدا بکرێتەوە و نەورۆز پیرۆز بکرێت و بەشێوەیەکی بەربڵاو پیرۆزبایی نەورۆز بەڕێوە بچن و بەو شێویە هەر نەزورۆز بە شێوەی جەماوەری بەڕێوەدەچێت. بەو شێوەیە لەمپەری ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە مۆدێڕنیتەی کاپیتالیست، کە قۆناعی شێرپەنجەی سیستم و دەسەڵات و دەوڵەتە، بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە تێدەپەرێنرێت. لەو چوارچێوەیەدا ئێمە سەرەتا بڕوامان بە ژنان و گەنجان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان هەیە، کە ئیرادە و ورەی سەرکەوتنی گەورە بخەنەڕوو، بەو بڕوایەوە ئەو دۆخە دەکەنە مانادارترین پیرۆزبایی نەورۆز و لەو چوارچێوەیەدا داوای پیرۆزکردنی نەورۆز بە بەربڵاوی دەکەین.
زۆر ئاشکرایە هێرشە فاشیستییە – قڕکەرەکان لە کاتی بومەلەرزەکان، هەرەس، ڕۆچوونەکان و گەردەلوی وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمیان نەکردووە و تەنگاو نەبوون. لە پێشی پێشەوەش بەڕێوەبەریی فاشیست – قڕکەری ئاکەپە – مەهەپە لەو ڕووداوانە سوودی وەرگرتووە و هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی خۆی قورستر و چڕتر کردووەتەوە. ئەگەر ئێمە سەرنج بدەین، سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵی هێشتا زۆر زیاتر قورستر و چڕتر دەکرێت. داوای پارێزەران و بنەماڵەکان بۆ ئەوەی دوا دۆخی ئیمراڵی تێبگەن، ڕەتدەکرێنەوە. زۆرێک لە دەوڵەتەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیندانەکانیان چۆڵکردووە، بەڵام فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە ئەو زیندانانەی کە پڕیکردوون لە زیندانی، یەک زیندانیشی ئازاد نەکردووە. گوشاری فاشیست و تیرۆر هیچ خۆی کەمنەکردووەتەوە، هێرشە قڕکەرە داگیرکەرانەکان لەسەر بەشەکانی ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان بەردەوامییان هەیە. جاریکیتر بەشێوەیەکی بەرچاو ئەوە دەرکەوتەوە، کە تاوەکو بە بەرخودانی شۆڕشگێڕی هۆشمەندی و سیاسەتی فاشیستی – قڕکەر تێکنەشکێنرێت و فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵنەوەشێنرێتەوە، نە تورکیا دیموکراتیک دەبێت و نەک کوردستانیش ئازاد دەبێت.
فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵدەوەشێنرێت و گۆشەگیریی ئیمراڵی تێکدەشکێنرێت
نەورۆز لەسەر ئەو بنەمایە دەبێتە سەرەتای هەڵمەتی بەرخودانی مێژوویی. گەلە وڵاتپارێزەکەمان و هەموو هێزە شۆڕشگێڕ – دیموکراتیکەکان، هەموو جۆرە لەمپەرێک تێدەپەڕێنن و نەورۆز بەپێی مانا مێژووییەکەی پیرۆز دەکەن و لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵمەتی تێکشاندنی گۆشەگیری، هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم لە هەموو گۆڕەپانەکانی بونیاتنانی دیموکراسی بەدیدەهێنن. بەرخودانێکی لەو شێوەیە بە گیانی بەرخودانی 8ی ئادار و نەورۆز، بە گیانی قارەمانیی نەتەوەیی، بە گیانی مەزڵوم دۆغان و عەگید بەڕێوەبچێت، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. لە ئەنجامی ئەوەدا فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵدەوەشێنرێت و گۆشەگیریی ئیمراڵی تێکدەشکێنرێت و هەلومەرجی ژیان و خەباتی ئازاد بۆ ڕێبەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# دەڕەخسێنێت. ئەوەش کوردستان ئازاد دەکات، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراتیک دەکات.
لەسەر ئەو بنەمایە ئەو کەسانەی بە گیانی نەورۆزەوە دەژین و کەفارەتی بۆ دەدەن جارێکیتر پیرۆزباییان لێدەکەین. ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە چوارپارچەی کوردستان و لە درەوەی وڵات بە گیانی نەورۆز یەکێتی و ڕێکخستنی نەتەوەییان بەهێز بکەن و بەرخودانی ئازادی گەش بکەن، ئیمە داوا لە گەلانی تورکیا و هێزە شۆڕشگێڕ - دیموکراتیکەکان دەکەین لە دژی گۆشەگیری و فاشیزم دیموکراسی سەربخەن، تێکۆشانی شۆڕشگێڕی یەکگرتووانە گەش بکەن، داوا لە هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو چەوساوەکان دەکەین لە دژی سیستمی مۆدێڕنیتەی کاپیتالیست، کە گەردەولول و کارەساتیی گەورەی وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەم دەهێنێت، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی پێکەوە زیاتر گەشتر بکەن!.[1]
#20-03-2020#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,737
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 20-03-2020
挂钩项目: 5
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( بەناز جۆڵا 20-03-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on20-03-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):20-03-2020
URL
此产品已被浏览2,737
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,989
图片 106,219
书籍 19,185
相关文件 96,640
Video 1,331
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!