لە نووسینێکدا کە بە ناوی سەرچاوەیەک لە دەزگای زانیارییەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بە وەرگرتنی بەرتیلێک بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار (دووسەد و پەنجا ملیۆن دۆلار) لە کۆمپانیایەکی نەوتی کراوە. لە میانەی بەرنامەی چاکسازیی حکومەتی هەرێمدا ڕێوشوێنی توندمان بەرامبەر بە بابەتی بەرتیل دان و بەرتیل وەرگرتن گرتووەتەبەر، بۆیە داواکارین هەرچی زووە داواکاری گشتی ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر و ئەو لایەنەی کە بانگەشە دەکات بەڵگەی لایە با زانیاری و بەڵگەکان بخاتە بەردەم داواکاری گشتی. ئەگەرنا با بەرپرسیار بن لەبەرامبەر تۆمەتبەخشینەکانیان.
هەر لێرەدا بە ناوی بەرێز سەرۆکی حکومەتەوە داوا لە گشت لایەنەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین دۆخەکە هێوربکەنەوە و پەرە بە موزایەدات و گرژیی سیاسی لە هەرێمدا نەدەن و با هەموو تواناکانمان یەکخەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە و خزمەتی گەل و نیشتمانمان.
نووسینگەی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#20-03-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,580 car hatiye dîtin