ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، 20-03-2020
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (24)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (4548) هاوڵاتین لە (26) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1630) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (866) لە
هەولێرهەولێر، (395) لە
سلێمانیسلێمانی، (226) لە دهۆک، (38) لە هەلەبجە، (44) لە
گەرمیانگەرمیان، (36) لە ڕاپەرین، (25) لە کۆیە وە (2918) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (75) هاوڵاتی.
2. لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (178) پشکنین ئەنجامدرا کە (27) لە شاری هەولێر و (64) لە شاری سلێمانی و (87) شاری دهۆک، دەرەنجام (6) تووشبووی نوێی دانشتووی شاری سلێمانی تۆمارکرا، کە پێنج لە تووشبووەکان پیاون تەمەنیان (23)، (40)، (40)، (25)، (70) ساڵ لەگەڵ ئافرەتێکی تەمەن (24) ساڵ کە سێ تووشبوو خزم و بەرکەوتووی تووشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد، وە یەکێک لە تووشبووەکانی تر لە ووڵاتی اسپانیا گەڕاوەتەوە.
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (47) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (13) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆتیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-03-2020
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 20-03-2020 ☰
|
|
|
|
بە کەرەنتینە کردنی هاوڵاتیانی گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 20-03-2020 ☰
|
|
|
|
پشکنینەکان بۆ دیاری کردنی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەرێکەوتی 20-03-2020دا ☰
|
|
|
|