ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، 19-03-2020
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (23)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە رۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (4473) هاوڵاتین لە (26) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1563) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2910) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (53) هاوڵاتی.
2. لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (227) پشکنین ئەنجامدرا کە (103) لە شاری
هەولێرهەولێر و (62)لە شاری
سلێمانیسلێمانی و (62) شاری دهۆک، دەرەنجام (2)تووشبووی نوێ تۆمارکرا، یەک لە شاری سلێمانی کە ئافرەتێکی تەمەن (63) ساڵە کە دایکی تووشبووێکی پێشووە کە بەرکەوتەی تووشبووێکی تر بووە، یەک لە شاری دهۆک کە پیاوێکی تەمەن (50) ساڵە کە پێشتر لە ووڵاتی ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە.
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (41) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (13) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆتیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
19-03-202019-03-2020
بە کەرەنتینە کردنی هاوڵاتیانی گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 19-03-2020 ☰
|
|
|
|
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 20-03-2020 ☰
|
|
|
|
پشکنینەکان بۆ دیاری کردنی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەرێکەوتی 19-03-2020دا ☰
|
|
|
|