ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بە کۆتاییهاتنی ساڵ 1398ی هەتاوی (2019) ئامارێکی لە هەڵاواردن، سەرکوت و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران و بە تایبەتی کوردستان، بۆ هەشتەمین ساڵ بڵاو کردەوە.
راپۆرتی ئاماری پێشێلکاریی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردستانییەکانی ئێران، لە ساڵی 2019دا بەم چەشنەیە:
ئەم ئامارە بە جیاکردنەوەی لایەنە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، ئاماژە بە 1747 حاڵەتی پێشێلکاری مافی مرۆیی لە ساڵی 2019دا دەکات.
ئەو ئامارە لە ساڵەکانی 2012، 2013، 2014، 2015، 2016، 2017، 2018، 2019، بە ڕیز 1026، 1550، 1355، 1572، 1290، 3166 و 1790 حاڵەت پێشێلکاری لەو ساڵانە ڕوویان داوە.
حاڵەتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ☰
|
|
|
|
پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردساتان لە ساڵی 2019دا ☰
|
|
|
|
ئەم ڕاپۆرتانە بە پشتبەستن بە سەرچاوە و زانیاریی کەسانی باوەڕ پێکراو بڵاو کراوەتەوە کە بە شێوەی ئاماری و بە بێ ئاماژەکردن بە ناوی کەسەکان پێشکەش دەکرێت.
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا (2019)، حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران ڕوویان داوە، کە سەرەڕای ئەوەی کە هیچ ڕێکخراو یان سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ پشتڕاست کردنەوەیان بوونی نەبووە، لەم ئامارەدا، ئاماژەی پێنەکراوە.
ناوی ورد و بەڵگەی پەیوەندییدار بەم ڕاپۆرتە لە بەردەستی ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دایە.
تەواوی ئامارەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران، لەلایەن سەرچاوە خۆجێییەکان و میدیاکانەوە بڵاو کراوەتەوە و ئەوەیکە لایەنێک نییە هەموو ڕووداوەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بڵاو بکاتەوە، دەکرێت ئەم ئامارە زۆر زیاتر لە ڕێژەیە بێت و ئاماژەیی پێی بکرێت.
دەسبەسەر کردن:
لە ساڵی 2019 لە کۆی 753 کەسی دەسبەسەر کراو، 232 کەس لەو کەسانە لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی 11 ساڵی 2019، دەسبەسەر کراون. ئەمە تەنیا ئامارێکە کە لەلایەن میدیا نافەرمییەکانەوە، بڵاو کراوەتەوە. بەڵام فەرماندە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە ژێر ناوی ڕێبەری ئاژاوەگێرەکان، ئەم ئامارەیان بڵاو کردووەتەوە.
ڕێکەوتی 28-12-2019، فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای
کرماشانکرماشان، باسی لە دەسبەسەرکردنی 250 کەس لە هاووڵاتییانی ناڕازی لە ژێر ناوی ڕێبەر و دەستوپەیوەندییەکانی ئاژاوەگێرەکان کرد.
بەرپرسانی نیزامی و قەزایی لە پارێزگای
سنەسنە لە ڕێکەوتی 10ی سەرماوەزی هەمان ساڵ، باسیان لە دەسبەسەرکردنی 25 هاووڵاتی لە شارەکانی
مەریوانمەریوان و سنە، لە ژێر ناوی ڕێبەر و دەستوپەیوەندییەکانی ئاژاوەگێڕەکان لەو دوو شارە کرد.
ڕێکەوتی08-12-2019، فەرماندە هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای سنە، باسی لە ناساندن و دەسبەسەرکردنی 8 هاووڵاتیی لە ژێر ناوی ڕێبەر و دەستوپەیوەندییەکانی ئاژاوەگێرەکان لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە شاری مەریوان کرد.
ژمارەی هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراوی کورد لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەم چەشنەیە:
281 کەس بەهۆی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان، کۆبوونەوەی پشتیوانی لە خەڵکی ڕۆژئاوا، ناڕەزایەتی بەهۆی بەربوونەوەی فڕۆکەی موسافیربەریی ئۆکراینی، ناڕەزایەتی بە دۆخی
کۆڵبەرکۆڵبەری، بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز، کوشتنی ژنان، پۆشینی جلوبەرگی کوردی، هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان، فەزای مەجازی و ڕەخنە لە حکوومەت، ئەمنییەتی، ڕەخنە لە عەلی خامنەیی و بەرپرسانی حکوومەتی، وەرگێڕانی کتێبی دژە دین، حیجابی ئیجباری و مردنی کۆڵبەران و هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و هەتا دوایی.... دەسبەسەر کراون.
هەروەها لە ساڵی 2019، 188 کەس لە چالاکانی بیاڤی مەدەنی، فەزای مەجازی، خوێندکار، کۆڵبەر، کرێکار و ژینگەپارێز و چالاکانی فەرهەنگی و هەتا دوایی، دەسبەسەر کراون.
هەروەها لەو 188 کەسه، 3کەسیان ژنن کە لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی حکوومەتییەوە، دەسبەسەر کراون.
649 کەس لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و 58 کەسیان لەلایەن هێزە نیزامییەکان و کەسێکی دیکەیان لەلایەن ئەرتەشی سایبری دەسبەسەر کراون.
653 کەس لەو دەسبەسەرکراونه چارەنووسیان ناڕوونە.
هەروەها، 736 جار هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییان و دەستیان بە سەر 27 کەرەستەی شەخسیی هاووڵاتییاندا، گرتووە.
25 هاووڵاتی لە کاتی دەسبەسەریدا، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانەوە، ئازار و ئەشکەنجە دراون، کە 4 کەسیان بریندار بوونه.
بانگهێشت کردن و لێپرسینەوە لە هاووڵاتییان:
لە یەک ساڵی ڕابردوودا (2019)، 111 کەس لە هاووڵاتییان بانگهێشتی ناوەندە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی لە کوردستان کراون و لێپرسرنەوەیان لەگەڵ کراوە.
کۆژران و برینداربوونی کۆڵبەران:
227 کۆڵبەر لە ساڵی 2019، کوژرا و بریندار بوونه. (57 کوژراون و 170 بریندار).
4 کەس لەو کۆڵبەرانە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵ بووە (3 کوژراون و 1 بریندار).
شێوازی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران
189 کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژراو و بریندار بوونه، 14 کۆڵبەر بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لەدەست داوە یا برینداربوونە، 9 کۆڵبەر بەهۆی سەرمابردوویی، 5 کۆڵبەر بە تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوونە، 3 کۆڵبەر بەهۆی کەوتنە ناو ڕووبار لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان گیانیان لەدەست داوە، لێدانی 3 کۆڵبەر لەلایەن هێزە نیزامییەکان، کوژران و برینداربوونی 2 کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی تورکیە و هەروەها کۆڵبەرێک لە ئەنجامی ڕووداوی هاتوچۆ بریندار بووه.
کوژران و برینداربوونی کاسبکاران و هاووڵاتییان مەدەنی بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ
لە ساڵی 2019، لە کۆی 20 کاسبکاری کورد لە جادەکانی کوردستان، بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاغ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە کوژراو و بریندار بوونه. (12 کوژراون و 8 بریندار).
هەروەها، 8 هاووڵاتیی مەدەنی بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاغ لەلایەن هێزە نیزامییەکان کوژراون و بریندار بوونه (3 کوژراو و 5 بریندار).
کوژراو و برینداربووەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019
لەم ڕاپۆرتەدا، تەنیا ناوی ئەو کەسانە کە مانگی 11 ساڵی 2019، کوژران و بریندار بوونە و لەلایەن ئاژانسی کوردپا ناویان تۆمار و پشتراست کراوەتەوە هاتووە؛ ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆر زیاتره؛ بەڵام هەتا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
ژمارەی کوژراوەکانی مانگی 11 ساڵی 2019: 42 کوژراو و بریندار بووەکان 10 کەس
ئێعدام و مەحکووم کردنی هاووڵاتییان لە کوردستان بە ئێعدام:
لە ساڵی 2019، 37حاڵەتی ئێعدامکردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن حکوومەتی ئێران بەڕێوە چووە و هەروەها جیا لەو 37 کەسە، حوکمی ئێعدامی 10 هاووڵاتیی دیکە لە زیندانەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچووە کە بە هۆی ناڕوونیی ڕەگەزیان ؛لەم ئامارەدا ئاماژەی پێنەکراوە.
بەو پێیە 47 حاڵەتی لە سێدارەدان لە کوردستانی ئێران ڕوویداوە کە ئاژانسی کوردپا، بە ڕوونیی شوناسی 37 کەسیان کە کورد بوونە پشتڕاست کردووەتەوە.
کوژراون و برینداربوونی هاووڵاتییان بەهۆی تەقینەوەی مین:
18 هاووڵاتیی مەدەنی لە ساڵی 2019 بەهۆی تەقینەوەی مین و خومپارە بەجێماوەکانی شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عێراق، کوژراو و بریندار بوونه. (4 کوژراو و 14 بریندار).
مانگرتن لە خواردنی زیندانییان:
لەو ماوەیەدا، 47 زیندانی_36 زیندانی سیاسی، 7 زیندانیی مەزهەبی و 4 چالاکی دەسبەسەرکراوی کورد (2 چالاکی مەدەنی، چالاکێکی پەێڕەوی ئایینی یارسان و چالاکێکی مافی ژنان)، بەهۆی هەڵسووکەوتی نەشیاوی بەرپرسانی زیندان، نالەباریی دۆخی جیسمانی و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی، دۆسیەسازی و ناڕوونیی چارەنووسیان دەستیان داوەتە مانگرتن.
[1]
23-03-202023-03-2020