بۆ هاوڵاتیانی شاری دەربەندیخانی خۆشەویست
بۆ هاوڵاتیانی شاری دەربەندیخانی خۆشەویست
بەرێزان/ ستافی قایمقام و ئیدارەی بەرێوبەری شاری دەربەندیخان
ئێمە وەک بنەماڵەی عەلی شامارو رەحمەتی وەسفیە بەنی وەیس خانویەکمان هەیە لە شاری دەربەندیخان روبەرەکەی (500)مەترە، لە ئێستادا بەباشی دەزانین وەک خزمەتێک بە هاوڵاتیانی دەربەندیخان خانوەکەمان رادەستی بەرێوبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان بکەین. یا هەر فەرمانگەیەکی دیکە کە پێویستیان بەو شوێنە هەبێت بۆ راپەڕاندنی کاروبارەکانیان.
بۆ هەر پێشهات و روبەروبونەوەیەک لەهەمبەر مەترسیەکانی نەخۆشی کۆرۆناو، بۆ پرکردنەوەی کەلێنێک لە پێداویستیەکانی خەڵکی شارەکەمان، ئامادەین لە ئێستاوە تا چەند ساڵی داهاتوو، یان تا ئەو کاتەی کە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر شارەکە نامێنێت، ئەم دیاریە چکۆلانەیە ببەخشین.
لەگەڵ ڕێزی خانەوادەی
عەلی شامار و رەحمەتی وەسفیە بەنی وەیس