📊 بابەت 374,151 | وێنە 58,972 | پەڕتووک PDF 10,979 | فایلی پەیوەندیدار 42,472 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,592
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 پارێزگاری سلێمانی پەیامێک ئاڕاستەی خەڵک دەکات و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، کۆتایی بە بەهەدەردانی خۆراک و پێداویستیەکانی ڕۆژانە بهێنن | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

پارێزگاری سلێمانی پەیامێک ئاڕاستەی خەڵک دەکات و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، کۆتایی بە بەهەدەردانی خۆراک و پێداویستیەکانی ڕۆژانە بهێنن


هاونیشتمانانی خۆشەویست
پابەندیی و خۆپارێزیتان، خۆڕاگریی و خۆبەخشیتان، نیشانەی هۆشیاریی و دانشمەندیی و گیانی بەرزی بەرپرسیارێتیانە، بۆیە شایانی سوپاس و ستایش و پێزانینێکی زۆرن، کە بەهۆی خۆڕاگریتانەوە بە پشتیوانی خوداو هیمەتی مەردان، دۆخە سەختەکان پێدەنێنە قۆناغەکانی کۆتایی.
ئەم کارەساتەی لەڕێی ئەم پەتایەوە بەسەر مرۆڤایەتیدا هاتووە، وانەی نوێ و بەبیرداهێنانەوەی ئەزمون و کەلتورە جوانەکانی لەگەڵ خۆیدا هێناوە، هەر لە چارەنووسی هاوبەشەوە، تا دەگاتەوە بەیەکەوە رووبەڕووبوونەوەو، یەکتر خۆشویستن و ئەزمون ئاڵوگۆڕکردن، هەوڵدان بۆ زاڵبوون لە هەموو کەس و پنتێکدا بۆئەوەی هەڕەشەکان جارێکیتر دووبارەنەبنەوە.
لەهەمان کاتدا ئەم دۆخە تەندروستیەی ئێستا بەسەر جیهاندا هاتووە، دۆخێکی ئابووری نوێشی لەگەڵ خۆیدا هێناوه و لە ئایندەیەکی نزیکدا دۆخێکی نوێتر دەهێنێتە کایەوە، کە پێویست دەکات سەبەتەی خۆراکیی و چارەسەرسازیی و ئاسایشی ئابووریش، بەهەمان شێوەی ئاسایشی تەندروستیی ڕێکبخەین و یەکبخەین.
بۆیە دڵسۆزانه و خزمەتکارانە، داوا لە هەموو ئێوەی ئازیز دەکەم، کە کۆتایی بە بەهەدەردانی خۆراک و پێداویستیەکانی ڕۆژانە بهێنن، ئەوەندە بەکاربهێنن کە پێویستیانە، بۆئەوەی هیچ بەش و ژەمەخۆراکێک زیاد لە پێویست نەبێت و نەکرێتە سەبەتەی خۆڵەکانەوە، هەروەها داواتان لێدەکەین زیاد لە پێویستی خۆتان و خۆراک و پێداویستیەکان مەکڕن، چونکە هەموو ئەمانە ئەگەری خراپبوون و کۆنبوون و بەسەرچوونیان هەیه و سەرەتایەکی ترسناک دەبن بۆ برەودان بە گیانی خۆپەرستیی و خوڵقاندنی قەیرانی ئابووریی.
داوا لە مارکێت و دوکانەکان دەکەین، زیاد لە پێویستی خۆیان و خواستی کڕیارەکانیان خۆراک و کەلوپەلی پێویست تاقت نەکەن، چونکە لە ئەگەری هەر خراپبوون و تێکچوونێکدا خۆیان بەرپرسیار دەبن و زیان بە ئاسایشی خۆراک و ئابووریی نیشتمانی دەگەیەنن.
داوا لە کۆمپانیا بازرگانیەکانی خۆراک و پێداویستیە سەرەکیەکانیش دەکەین بەهەمان گیانی مرۆڤدۆستیی و نیشتمانیانەیانەوە بەردەوامبن لە دابینکردنی پێداویستیەکان و بە بەرنامەیەکی شیاو بەردەوامیی بە سوڕی بازرگانیی و ئابووریی و دابینکردنی پێداویستیەکان بدەن وەک لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ بەڕێزتاندا دیاریمانکردووە.
هەموولا دڵنیا دەکەینەوە، کە جوڵه و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بەردەوامە، خۆراک و سوتەمەنیی و کاڵاو پێداویستیەکان بە قەبارەی زۆرو شیاو لەبەردەستدان، هەموویان لەژێر کۆنترۆڵی وردی چاودێری نرخ و جۆرو قەباره و دابەشکردنی شیاوانەدان، بە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، جیهان دوچاری دۆخێکی سەختی ئابووریی و بازرگانیی دەبێت، بەڵام سوپاس بۆ خودا، هەرێمی کوردستان دەرفەتی ئەوەی دەبێت، کە وەک ناوچەیەکی ئارامی پاکی تەندروستیی ببێتە ناوەندێکی بازرگانیی و ئابووریی گرنگ.
بۆیە خۆپارێزیی و پابەندیتان، بەهێزکردنی کەلتوری دەستپێوەگرتن و بەهەدەرنەدان و لەخۆگرتنەوە، ئەوەندەی تر زەمینەی ئه و دەرفەتە نێودەوڵەتیانە، لە ناوخۆدا پتەوو بەهێزو لەبار دەکات.
شادو سەربەرزو سەرکەوتوو بن..
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانیسلێمانی
26-03-202026-03-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 26-03-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 26 2020 1:37PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 26 2020 1:49PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 26 2020 1:49PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 95 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پارێزگاری سلێمانی پەیامێک ئاڕاستەی خەڵک دەکات و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، کۆتایی بە بەهەدەردانی خۆراک و پێداویستیەکانی ڕۆژانە بهێنن

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-03-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هەڤاڵ ئەبوبەکر
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,171 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574