یەکەم: ڕاگرتنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە بەشێوەیەکی تەواو لە گشت پارێزگاکانی (
هەولێرهەولێر،
سلێمانیسلێمانی،
دهۆکدهۆک،
هەڵەبجەهەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆکانی ڕاپەرێن و
گەرمیانگەرمیان و گشت یەکە کارگێڕییەکانیان) بۆ ماوەی 48 کاتژمێر، هەر کەسێک سەرپێچی بکات پێویستە لەلایەن ئه و هێزە ئەمنیانەی ڕاسپێردراو بەجێبەجێکردنی بڕیاری ڕاگرتنی هاتووچۆ دەستگیربکرێن و ئۆتۆمبێلەکانیان دەستی بەسەردا بگیرێت و بەپێی یاسا ڕێکاریان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
دووەم: هەر ئەفسەر و کارمەندێکی سەر بەهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایش و
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە و ئه و هێزانەی سەر بە هێزەکانی ئیتحادی عێراقین و لەناو هەرێم خزمەت دەکەن ئەگەر لەئەرکی فەرمیدا نەبن و ئۆتۆمبێلی سەربازی یان ناسنامەی سەربازی بەکاربێنن بۆ شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ پێویستە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیربکرێن و ئۆتۆمبێلەکانیان دەستی بەسەردابگیرێت و بەپێی یاسا ڕێکاریان بەرابمەر دەگیرێتەبەر لە هەر پۆست و پایەکدا بن و پێویستە بیسەلمێنن کە لە ئەرکی فەرمیدان.
سێیەم: پزیشک و کارمەندان و ستافی کارگێڕی وەزارەتی تەندروستی ئەگەر لە ئەرکی فەرمیدا نەبن و ئۆتۆمبێل یان ناسنامەی وەزارەتی تەندروستی بەکاربێنن بۆ شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ پێویستە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیربکرێن و ئۆتۆمبێلەکانیان دەستی بەسەرداگبیرێت و بەپێی یاسا ڕێکاریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و پێویستە بیسەلمێنن کە لە ئەرکی فەرمیدان.
چوارەم: پرۆسەی دابەشکردنی مووچە له و ماوەی سەرەوەدا بەردەوام دەبێت بە مەرجێک وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان پێویستە پێشوەخت هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پاریزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بۆ ڕێکخستنی شێوازی دابەشکردنی مووچە و پێویستە لە بانکەکان مەودای نێوان دوو کەس لە 2 دوو مەتر کەمتر نەبێت و گشت ڕیکارەکانی خۆپاراستن بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بگیرێنەبەر.
پێنجەم: هەڵوەشاندنەوەی گشت ئه و ڕیگە پێدانانەی کە پێش ئێستا دراون لە لایەن پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و یەکە کارگێڕییەکانیان و گشت دامودەزگاکانی حکوومەت بۆ هاتووچۆکردن به و ڕیگە پێدانانەشەوە کە لە (01:00) شه و تا (06:00)ی بەیانی دەدران بە هاووڵاتیان.
شەشەم: گشت مارکێتەکان و نانەواخانەکان و ئه و شوێنانەی بۆ خزمەتی هاووڵاتیان ڕێگە پێدراون دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەی ئێشکگر کراوە دەبێت.
حەفتەم: پێویستە لەسەر پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان لەماوەی ئه و 48 کاتژمێرەی کە لەسەرەوە دیاری کراوە دیراسەتی بابەتی چۆنییەتی پێشکەشکردنی هەندێک ئاسانکاری سنووردار بۆ بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی خزمەت گوزارییەکان بە هاووڵاتیان بکەن و ئه و پێشنیارانە بەرزبکەنەوە بۆ
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی بڕیاردان.
هەشتەم: ئاڵوگۆڕکردنی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان و نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەوام دەبێت، بەپێی ئه و ڕێنماییانەی کە پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە.
نۆیەم: ئەم بەیانە لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی
04-04-202004-04-2020 جێبەجێدەکرێت.
04-04-202004-04-2020