باکووری کوردستان
- پارێزگای
وانوان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە گەڕەکی ئەمین پاشا سەر بە شارۆچکەی ئارتەمێتان، بەهۆی دانانی پرسەیەک ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و لەنێو ئەو کەسانەی بەشداری پرسەکەیان کردووە ئەنجامی پشکنینی 12 کەس پۆزەتیڤ بووە.
[1]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک چەند ناوچیەیەکیان لە سنووری شارەدێی
سیدەکانسیدەکانی سنوری دەڤەری برادۆستی سەر بە پارێزگای
هەولێرهەولێربە چڕی بۆردومان کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان فڕۆکەکان بۆردومانی ناوچەکانی بێرکەمە، چیادێل، سنین، و لۆلان و گوندی ڕۆبییان یان کردووە، کە ئەم ناوچانە ناوچەی ئاوەدانن، بەتایبەت لەم وەرزەدا کە خەڵکێکی زۆری سنورەکە بەمەبەستی کۆکردنەوەی گیایی بەهارییەکان سەردانی ئەم ناوچانە دەکەن.
[3]
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەر بۆردوومانی بادینان دەکەن
- فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی دەڤەری
بەرواری باڵابەرواری باڵایان و شارەدێی
کانی ماسیکانی ماسی و گوندی دەرگەلێ-یان کرد. بۆردوومانەکە زیانی ماددی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
[5]
- ئاگر لەدەغڵودانی جوتیارانی گوندێکی سنووری شارۆچکەی
خانەقینخانەقین بەردرا و بەهۆیەوە نزیکەی 200 دۆنم لە بەرهەمی جوتیاران سوتا.
[3]
- سەرپەرشتیاری چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا لە
سلێمانیسلێمانی ڕایگەیاند تۆمارکردنی 22 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە چەند ڕۆژێکدا، مانای هاتنی شەپۆلی دووەمی نەخۆشییەکەیە.
[1]
- لە سنووری
خورماتووخورماتوو بۆمبێکی چێنراو بەچەکدارانی لیوایەکی حەشدی تورکمانیدا تەقییەوە و بەهۆیەوە چەکدارێک کوژرا و سێ چەکداری دیکە بریندار بوون.
[2]
- فراکسیۆنی پارتی لەبارەی بردنەدەرەوەی شەش ملیار یۆرۆ بۆ دەرەوەی هەرێم ڕایگەیاند، “داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و داواکاری گشتی دەکەین بۆ ساغکردنەوەی ئەم بابەتە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر“.
[4]
- دوای سێ ڕۆژ لە دەستگیرکردنیان، 12 کەس لە دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەی
دهۆکدهۆک بە کەفالەت ئازادکران.
[5]
- لە کۆبوونەوەی وەزارەتی بازرگانی و کشتوکاڵی عێراق لەگەڵ شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستاندا بڕیار درا وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە 340 هەزار تۆنەوە بکرێتە 389 هەزار تۆن گەنم. ئەوەیش مانای وایە 10%ی لە ساڵی پار زیاترە.
[1]
- ڕاگەیاندنی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی
ئیبراهیم خەلیلئیبراهیم خەلیل، ڕایگەیاند، کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 16 هەزار تۆن کەرەستە و خواردەمەنی جۆراوجۆر لە تاقیگەی ئیبراهیم خەلیل دەرنەچووە، یان گەڕێندراونەتەوە یان لەناو براون.
[3]
- فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممەی ڕابردووی شاری دهۆک ڕایگەیاند، دهۆک خاوەنی خۆی هەیە و ئەویش
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانە. سەبارەت بە ئەندامی ئه و لایەنە سیاسیانەی بەشداریان له و خۆپیشاندانانە کردووە، فەرهاد ئەتروشی ڕایگەیاند، ئەندامانی یەکگرتوو، یەکێتی و گۆڕان بەشێوەیەکی فراوان بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کردووه، بەڵکو ئامادەکاری و کۆبوونەوەیان بۆ کردووە و لەلایەن خودی
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەشداربووەکان کرا وە.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای داگیرکەر و چەتەکانی کە لە ناوچەی جەرابلوس جێگیر کراون، زەوی و زاری کشتوکاڵی گوندی بوراز کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای
کۆبانێکۆبانێ، بوردومان کرد. بە پێی زانیاریەکان لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا کشت و کاڵ و دەخل و دانی ناوچەکە ئاگری گرت و دوای ماوەیەکی کورت توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە بنکەی ئاسمانی 'مەعیزیلە' لە 'بوکەمال' کە هێزەکانی ئێران و چەکدارە گرێدراوەکانی تێدان، لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە نەناسراوەکاندا کراوەتە ئامانج. ڕوانگەکە ڕایگەیاند: لەم هێرشەدا حەوت چەکداری سەربە ئێران کوژراون و بەشێکی بنکە ئاسمانییەکە ڕووخێندراوە، کە لە ڕۆژانی ڕابردوو چەک و کەرەستەی سەربازیی تێدا جێگیرکراوە.
[3]
- جهانپور ڕایگەیاند: بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان لە 24 کاتژمێری ڕابردوو هەزار و 294 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران تۆمارکراوە و بەوپێیەش ژمارەی گشتی تووشبووان گەیشتووەتە 122 هەزار و 492 کەس، هەر لەو ماوەیەدا، 69 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گشتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە حەوت هەزار و 57 کەس، تا ئیستاش 95 هەزار و 661 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 712 تووشبووش لەژێر چاودێڕی چڕدان.
[3]
- گوتەبێژی
وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت بۆ ئەمساڵ عێراق لە پلانیاندایە سەرجەم گەنمی بەرهەمهاتووی جووتیاران لە هەموو شارەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە وەربگرن.
[1]
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشبوونی 150 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند کە ئەوەش زۆرترین ژمارەی تووشبوونە لە ڕۆژێکدا لەو وڵاتە تۆمارکرابێت.
[1]