بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە، سیستمی کاپیتالیست ژنان دەکات بە ئامانج و دەیەوێت لەناوی بەرێت و وتی:لە ئێستادا کۆمەڵگابوون، بە هۆی مەترسیەکانی قەیرانەکەوە، بەرەو کارەکتەرێکی دیکە ڕاکێشدەکریت.
تەژەکە-ئەوروپا هاوکات ڕایگەیاند، سیستمی کاپیتالیست بە پشتبەستن بە ئایدۆلۆزیای ڕەگەزی، سەرەتا ژنان جوان دەکات و دواتر دەیەوێت لەناوی بەرێت.
لە ڕاگەیێندراوەکەی تەژەکە-ئەوروپا دا تیشک خرایە سەر گرنگیدان بە پاکوخاوێنی و جەخت کرایەوە کە، دەبێت سەرەتا بۆ ئەوەی خۆمان و دەوروبەرمان بپارێزین، لە ماڵەوە بمێنینەوە. پاکوخاوێنی دەتوانێت لەم قەیرانە بمانپارێزێت. لەگەڵ بە بنەماگرتنی خۆپارێزی و پاراستنی دەوروبەرمان، دەبێت نرخەکانیشمان لەبیر نەکەین کە ئەمە خاڵێکی گرنگە. وەکو چۆن هەموومان یەک کێشەمان هەیە، چارەسەریەکەشمان دەبێت بە ڕۆحێکی هاوبەش یەک بخرێت و بەم بیروبڕوا و زانابوونەوە بجوڵێینەوە.
تەژەکە-ئەوروپا تیشکی خستە سەر توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان لەم قۆناغی قەیرانە دا و وتی:ئەو توندوتیژیەی لە ناو خێزاندا لە دژی ژنان ئەنجام دەدرێت، شەڕێکی جیهانیە کە هیچ کات کۆتایی پێنایەت. لەم قۆناغەدا کە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و منداڵان کۆتایی پێنەهاتووە، دەبێت پەرلەمانی هەموو حکومەتەکان هەڵوێستی خۆیان بنوێنن. دەبێت سەرەتای هەموو ڕێکخراوە فەرمیەکان، بزوتنەوەی ژنان و گشت ڕێکخراوەکان هەڵوێستیان یەک بخەن. ئەو پیاوانەی توندوتیژی ئەنجام دەدەن لە ماڵەکەیان دوور بخرێنەوە و بە زووترین کات سزا بدرێت.
بۆ پەیوەندیکردن بە لاپەڕەی تایبەتی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا-(تەژەکە-ئەوروپا) لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، سەردانی ئەم ناونیشانانە بکەن:[1]
Facebook: Tjk-e Sosyal Komite
Twitter :Tjk-e Sosyal Komite @Tkomite
Instagram:tjkesosyal
#11-04-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,995 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!