هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# لەبارەی چالاکیی دوێنێ 11ی نیسانی هێزەکانیان لە ناوچەی شێراوای عەفرین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چالاکییەکی تایبەت و چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامداوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لەو چالاکییەدا 3 سەربازی تورک کوژراون و 3 سەربازی تریش برینداربوون.
هەروەها 2 ئۆتۆمبێل، کە چەکی دۆشکایان لەسەر بووە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی سەربازیدا تێکشکێنراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ئەو 2 چالاکییە بۆ تۆڵەی هەر 3 هەڤاڵمان (عەگید شەرقییە، فەرمان بلبل و خابور عەفرین)، کە لە هێرشی 10ی نیساندا لە ناوچەی شێراوا شەهید بوو بوون، ئەنجامدراوە.
هەروەها سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس ناوچە مەدەنییەکان بە چڕی تۆپباران دەکەن. لەو تۆپبارانانەدا هاووڵاتییەک بریندار بووە.[1]
#12-04-2020#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,991 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!