图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 514,870
图片 104,261
书籍 18,882
相关文件 94,718
Video 1,232
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێنماییەکانی تایبەت بەکردنەوەی بەشێکی تر لە شوێنەکان بڵاو دەکاتەوە
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێنماییەکانی تایبەت بەکردنەوەی بەشێکی تر لە شوێنەکان ب...

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێنماییەکانی تایبەت بەکردنەوەی بەشێکی تر لە شوێنەکان ب...
رێنمایی کردنەوەی کەبابخانە و گۆشت و مریشکی برژاو
1- تەنها ڕێگە بەوشوێنانە دەدرێت مۆڵەتی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەبێت.
2- ئەو کەسانەی لەو شوێنە ئیش دەکەن، پێویستە ناسنامەی تەندروستی هەبێت و سەرجەم ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن وەک بەکارهێنانی دەستکێش، کڵاو، صەدرییە و دەمامک.
3- پێویستە ڕۆژانە سێجار کاری پاکژکردنەوە (تعقیم) بۆ دوکانەکان بکرێت بە دەرمانی (ڤێرکۆن) لە کاتەکانی بەیانیان کاتی کردنەوەی، نیوەڕوان و ئێواران کاتی داخستن.
4- پێویستە شوێنەکەی بەردەوام کارەبای هەبێت.
5- تەنها ڕێگە بە بەکارهێنانی ئەو گۆشت و کەباب و مریشکانە دەدرێت کە سەرچاوەی کڕینی دیاربێت و پشکنینی بۆ کرابێت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.
6- بەهیچ شێوەیەک نابێت کڕیار بچێتە ناو دوکانەکەوە، دوکاندارەکە بەربەستێک لەبەردەم دوکانە دابنێت بۆ ڕێگری کردن.
7- لەم کاتەدا تەنها ئەو دوکانانە دەکرێتەوە لە گەڕەکەکاندایە و ئەو دوکانانەی لەسەنتەری شاردان ناکرێنەوە.
8- کەسێکی تایبەت دابنرێت بۆ وەرگرتنی پارە و پێدانی گۆشت و کەباب و مریشک بە کڕیارەکان.
9- بەهیچ شێوەیک ڕێگە نادرێت هاوڵاتی چاوەڕێی برژاندنی گۆشت و کەباب و مریشک بکات بەڵکو تەنها بەشێوەیی دلیڤەری دەبێت.
10- سەرپێچیکار ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
رێنمایی کردنەوەی کارگەکانی خواردەمەنی ئامادەکراو
1- تەنها ڕێگە بەوشوێنانە دەدرێت مۆڵەتی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەبێت.
2- ئەو کەسانەی لەو شوێنە ئیش دەکەن، پێویستە ناسنامەی تەندروستی هەبێت و سەرجەم ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن وەک بەکارهێنانی دەستکێش، کڵاو، جلوبەرگی خۆپارێزی و دەمامک.
3- پێویستە ڕۆژانە سێجار کاری پاکژکردنەوە (تعقیم) بۆ کارگەکان بکرێت بە دەرمانی (ڤێرکۆن) لە کاتەکانی بەیانیان کاتی کردنەوەی، نیوەڕوان و ئێواران کاتی داخستن.
4- پێویستە شوێنەکەی بەردەوام کارەبای هەبێت، سەرجەم خواردەمەنیەکان لە پلەی ساردی پێویست دابنرێت.
5- بەهیچ شێوەیەک نابێت کڕیار بچێتە ناو کارگەکانەوه و بەربەستێک لەبەردەم کارگەکەدا دابنرێت بۆ ڕێگری کردن.
6- لەم کاتەدا تەنها ئەو کارگە دەکرێتەوە لە گەڕەکەکاندایە و ئەو کارگانەی لەسەنتەری شاردان ناکرێنەوە.
7- کەسێکی تایبەت دابنرێت بۆ وەرگرتنی پارە و پێدانی خۆراکی ئامادەکراو بە کڕیارەکان، واتە ئەو کەسانەی کاری ئامادەکردنی خواردەمەنی دەکەن نابێت هیچ بەرکەوتنێکی لەگەڵ کڕیار هەبێت.
8- بەهیچ شێوەیک ڕێگە نادرێت هاوڵاتی چاوەڕێی ئامادەکراو بکات بەڵکو تەنها بەشێوەیی دلیڤەری دەبێت.
9- پێویست ئەو گۆشتانەی بەکاری دەهێنن سەرچاوەی دیاربێت و پشکنینی بۆ کرابێت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوه.
10- پێویستە ژمارەی ئەو کارمەندانەی لە کارگەکەدا کار دەکەن کەم بکرێتەوە و دوری نێوانیان لە سێ مەتر کەمتر نەبێت و کەمترین بەریەکەوتن هەبێت لە نێوانیاندا.
11-کاتی کارکردن لە سەعات (8)ی بەیانیەوە بۆ (5)ی ئێوارەیە.
12- سەرپێچیکار ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
رێنمایی بۆ کردنەوەی سەرتاشخانەکان لەشاری #سلێمانی#
1- تەنها ڕێگە بەو سەرتاشخانە دەدرێت لە گەڕەکەکاندان، واتە سەرتاشخانەکانی ناوبازاڕ و سەنتەری شار ناگرێتەوە.
2- پێویسته ئەو سەرتاشخانانەی دەکرێنەوە پابەندی سەرجەم مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەکارهێنانی دەستکێش و دەمامک و سەدریه بن.
3- ڕۆژانە سێجار (بەیانیان کاتی کردنەوە، نیوەڕوان و ئێواران کاتی داخستن) دوکانەکەی بە ماددەی پاکژکردنەوە (تعقیم) خاوێن بکرێتەوە.
4- ڕێگری لە دانیشتن و کۆبونەوە بگیرێت لەدوکانەکاندا، لەسەرتاشخانەیەکدا یەک کورسی دابنرێت بۆ ئەو کەسەی سەری چاکدەکرێت و کورسی دانیشتن ومیوانداری دانەنرێت، بەپێچەوانەوە دادەخرێت.
5- پێویستە گوێزانی سەفەری بەکاربهێنرێت، شفره (کافرمان) و پەت و پاکردنەوەی دەموچاو (مەساج) ڕێگەپێنەدراوە.
6- هاوڵاتی بەپێی ئەوکاتەی سەرتاشخانەکە کاتی بۆ دادەنێت سەردانی بکات، واتە کاتەکان دیاریکراوبن.
7- پێوستە هاوڵاتی بە دەستکێش و دەمامکەوە بچنە سەرتاشخانەکان.
8- کاتی کارکردن لە سەرتاشخانەکاندا (8)ی بەیانی بۆ (5)ی ئێوارەیە.
9- تەنها ڕێگە بە بەکارهێنانی خاولی سەفەری دەدرێت.
10- پێویستە بە هەمان نرخی پێشو کاربکەن و نرخ لەسەر هاوڵاتی گران نەکەن.
11- پێویستە پاش هەر سەرچاککردنێک، ئامێر و پێداویستی بەکارهێنراو بە مادەی کحول پاکژ بکرێتەوە.
12- سەرپێچیکار ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
رێنمایی کردنەوەی دوکانی ماسی فرۆشی و شوێنەکانی برژاندنی ماسی
1- تەنها ڕێگە بەوشوێنانە دەدرێت مۆڵەتی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەبێت.
2- ئەو کەسانەی لەو شوێنە ئیش دەکەن، پێویستە ناسنامەی تەندروستی هەبێت و سەرجەم ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن وەک بەکارهێنانی دەستکێش، کڵاو، جلوبەرگی خۆپارێزی و دەمامک.
3- پێویستە ڕۆژانە سێجار کاری پاکژکردنەوە (تعقیم) بۆ دوکانەکان بکرێت بە دەرمانی (ڤێرکۆن) لە کاتەکانی بەیانیان کاتی کردنەوەی، نیوەڕوان و ئێواران کاتی داخستن.
4- پێویستە شوێنەکەی بەردەوام کارەبای هەبێت.
5- تەنها ڕێگە بەفرۆشتنی ئەو ماسیانە دەدرێت کە سەرچاوەی کڕینی دیاربێت.
6- بەهیچ شێوەیەک نابێت کڕیار بچێتە ناو دوکانی ماسی فرۆشیەکەوە، دوکاندارەکە بەربەستێک لەبەردەم دوکانە دابنێت بۆ ڕێگری کردن.
7- لەم کاتەدا تەنها ئەو دوکانانە دەکرێتەوە لە گەڕەکەکاندایە و ئەو دوکانانەی لەسەنتەری شاردان ناکرێنەوە.
8- کەسێکی تایبەت دابنرێت بۆ وەرگرتنی پارە و پێدانی ماسی بە کڕیارەکان، واتە ئەو کەسی کاری پاکردنی ماسی و پارچەکردنی دەکات نابێت هیچ بەرکەوتنێکی لەگەڵ کڕیار هەبێت.
9- ئەو پاشماوەی لە پاکردنی ماسیەکە پەیدا دەبێت پێویستە لە سەتڵێکی تایبەت دابنرێت و بەشێوەیەکی زانستی لەناوببرێت.
10- بەهیچ شێوەیک ڕێگە نادرێت هاوڵاتی چاوەڕێی برژاندنی ماسییەکەی بکات بەڵکو تەنها بەشێوەیی دلیڤەری دەبێت.
11- کاتی کارکردن لە سەعات (8)ی بەیانیەوە بۆ (5)ی ئێوارەیە.
12- سەرپێچیکار ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
رێنمایی کردنەوەی شوێنی ئوتوی هەڵمی
1- تەنها ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کەلە گەڕەکەکاندان و ناکەونە سەرنتەری شار و ناوبازاڕ
2- پێویستە پابەندی سەرجەم مەرجەکانی خۆپارێزی بێت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
3- بەدەسکێش و دەمامکەوە کاربکرێت.
4- کاتی کارکردن لە سەعات (8)ی بەیانیەوە بۆ (5)ی ئێوارەیە.
5- دانانی بەربەست بۆ ڕێگری کردن لە هاتنە ژورەوەی هاوڵاتیان بۆناو شوێنەکە.
6- بەهەمان نرخ کاربکرێت و هیچ نرخێک لەسەر هاوڵاتیان زیاد نەکرێت.
7- سەرپێچیکار ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
رێنمایی بۆ کردنەوەی وەرشەی چاککردنەوەی مۆبایل و فرۆشتنی پێداویستیەکانی مۆبایل
1- تەنها ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کەلە گەڕەکەکاندان، واتە شوێنەکانی ناو سەرنتەری شار و ناو بازاڕ ناگرێتەوە.
2- هەر شوێنێک پێداویستی مۆبایل بفرۆشێت نابێت کاری پەڕاوگە و فرترکۆپی لەگەڵ ئەنجام بدات، یان هەر کارێکی دیکە.
3- پێویستە لەیەک کاتدا تەنها کار بۆ یەک کەس بکرێت و قەرەباڵغی و کۆبونەوە نەکرێت لە شوێنەکەدا.
4- پێویستە لەکاتی کارکردندا دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنرێت.
5- کاتێک هاوڵاتی سەردانی ئەم شوێنە دەکات پێویستە دەستکێش و دەمامکی بەکارهێنابێت.
6- کاتی کارکردن لە سەعات (8)ی بەیانیەوە بۆ (5)ی ئێوارەیە.
7- پێویستە ڕۆژانە سێجار (بەیانیان کاتی کردنەوە، نیوەڕوان و ئێواران کاتی داخستن) شوێنەکەی پاکژ (معقم) بکاتەوە.
8- سەرپێچیکار ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
رێنمایی بۆ کردنەوەی وەرشەی چاککردنەوەی سەتەلایت و داتاکردنەوە
1- تەنها ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کەلە گەڕەکەکاندان، واتە شوێنەکانی ناو سەرنتەری شار و ناو بازاڕ ناگرێتەوە.
2- پێویستە لەیەک کاتدا تەنها کار بۆ یەک کەس بکرێت و قەرەباڵغی و کۆبونەوە نەکرێت لە شوێنەکەدا.
3- پێویستە لەکاتی کارکردندا دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنرێت.
4- کاتێک هاوڵاتی سەردانی ئەم شوێنە دەکات پێویستە دەستکێش و دەمامکی بەکارهێنابێت.
5- کاتی کارکردن لە سەعات (8)ی بەیانیەوە بۆ (5)ی ئێوارەیە.
6- پێویستە ڕۆژانە دوجار (بەیانیان کاتی کردنەوە، ئێواران کاتی داخستن) شوێنەکەی پاکژ (معقم) بکاتەوە.
7- سەرپێچیکار ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
رێنمایی شوێنی کردنەوەی خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل (رۆنگۆڕ و پەنچەرچی) لە سنوری شارۆچکەی مەڵبەند
1- تەنها ئەو ڕۆنگۆڕ و پەنچەرچیانە دەگرێتەوە لەگەڕەکەکاندان، واتە ڕۆنگۆڕ و پەنچەر چییەکانی ناوبازاڕ و سەنتەری شار و ئەم شوێنانە ناگرێتەوە (سەرکارێز، سەرشەقام، ئیبراهیم پاشا و ناوچەی پیشەسازی یەک و دوو).
2- پێویستە خزمەتگوزاری تەنها بۆ یەک ئۆتۆمبێل بکرێت و خاوەنەکەی دور بوەستێت و دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنێت.
3- پێویستە کارمەندەکان دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن لەکاتی کارکردندا.
4- کاتی کارکردن لەم شوێنەدا لە (8)ی بەیانی تا (5)ی ئێوارەیە.
5- سەرپێچیکار ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
رێنمایی بۆ کردنەوەی پێداویستیەکانی خانوبەرە (ئاو و کارەبا)
1- تەنها ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کەلە گەڕەکەکاندان، واتە شوێنەکانی ناو سەرنتەری شار و ناو بازاڕ ناگرێتەوە.
2- پێویستە لەیەک کاتدا تەنها کار بۆ یەک کەس بکرێت و قەرەباڵغی و کۆبونەوە نەکرێت لە شوێنەکەدا.
3- پێویستە لەکاتی کارکردندا دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنرێت.
4- کاتێک هاوڵاتی سەردانی ئەم شوێنە دەکات پێویستە دەستکێش و دەمامکی بەکارهێنابێت.
5- کاتی کارکردن لە سەعات (8)ی بەیانیەوە بۆ (5)ی ئێوارەیە.
6- پێویستە ڕۆژانە دوجار (بەیانیان کاتی کردنەوە، ئێواران کاتی داخستن) شوێنەکەی پاکژ (معقم) بکاتەوە.
7- سەرپێچیکار ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
#12-04-2020#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,579
HashTag
来源
挂钩项目: 3
Publication date: 12-04-2020 (4 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( بەناز جۆڵا 12-04-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on12-04-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):12-04-2020
URL
此产品已被浏览1,579

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 514,870
图片 104,261
书籍 18,882
相关文件 94,718
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!