بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئاینی ئێزدی، پیرۆزبایی لە خوشک وبرایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی و کامەرانی و ساڵی کۆتاییهاتن بە ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بێت کە لە ساڵانی ڕابردوو لە سەر دەستی تیرۆریستان ڕووبەڕووی تاوانی مەزن بوونەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە داکۆکیکردن و پاراستنی مافی گشت پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی هەرێم و ئێزدییەکانیش وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کورد ماف و داخوازییەکانیان پارێزراو دەبێت و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوشک و برا ئێزدییەکانمان.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#14-04-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,355 جار هاتیە دیتن