ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/4/15 #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشیی لە عەبدوڵڵا عەلی بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی #هەولێر# و تێکۆشەری دیاری شاری هەولێر کرد بەبۆنەی کۆچیدوایی دایکی.
لەو پەیوەندییەدا سەرۆکی حکومەت هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن دایکی خوالێخۆشبوویان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی کەسو کاریان بدات.
خاتوو بەدیعە حەسەن ئافرەتێکی خۆڕاگر و تێکۆشەری گەلەکەمان بووە و خێزانی شەهید و دایکی سێ شەهیدە.
#15-04-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,617 جار هاتیە دیتن