بەیاننامەی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان تایبەت بە بارود...
بسم الله الرحمن الرحیم
لە کاتێکدا کە خەڵکی کوردستان دوچاری بەڵایەکی جیهانی مەترسیداربووەتەوە و هەموولایەکمان بەمیلەت و حکومەتەوە لە هەوڵی دەربازبوون لەم بەڵایەداین و مەترسی دەرهاویشتەی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان دایگرتووین.. بەداخەوە گوێ بیستی شەڕی راگەیاندنی دوو حزبی دەسەڵات و گەورەکردنی خاڵی ناکۆکی و گێچەڵ بەیەکترکردن ئەبین..
ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەحاڵەتێکی هێجگار مەترسیدار دەروانینە ئەم دۆخە و دەخوازین کە سەرکردایەتی هەردوو حزبی دەسەڵات و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەمانی کوردستان بە ئەرکی مێژوویی خۆیان هەڵسن و رێگە بگرن لەم جموجۆڵ و دەنگۆ نەشازانەی باکیان بە چارەنوسی میلەت نیە و ئایندەی ئەم هەرێمە بەره و نادیار و هەڵدێر ئەبەن.
ئاشکرایە بارودۆخی ناوچەکە و عێراق جگە لە شەڕی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر لێواری چەندین مەترسی دایە و ناکرێ ئەم هەل و مەرجە نادیدە بگیرێت و بەم شێوەیە هەموو رۆژێک زەنگی شەڕی دوو ئیدارەیی و لەباربردنی هەموو دەستکەوتەکان لێ بدرێ و دڵەراوکێ و نائومێدی باڵ بکێشێ بەسەر خەڵکی ماندوو و شەکەتی کوردستاندا.
لە سۆنگەی هەست بە بەرپرسیارەتی ئەخلاقی و نیشمانی یەوە داواکارین لە بەرێزان سەرکردایەتی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆکایەتی حکومەت :
1. بەپەلە هێرشی راگەیاندن و جەنگی سوشیال میدیا رابگرن.
2. هێزی پێشمەرگە لە سنوری بازنەی بەریەککەوتن و ئەگەری جەنگ دووربخەنەوە.
3. کۆبوونەوەیەکی باڵا بکەن بۆ چارەسەری ئه و گلەیی و رەخنانەی هەیە لەسەر یەکتری.
4. سەرۆکایەتی هەرێم رۆڵی کاراتر ببینێ لەم بارودۆخەدا.
5. ئێمە وەکو یەکگرتوو ئامادەیی هەر ئەرکێکین لەم بارەیەوە..
چاوەرێ ی هیمەتی دڵسۆزانەی هەموولایەکین
خودا گەل و نیشتمانمان لە هەموو بەڵا و کارەساتێک بپارێزێ..
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
ئەنجومەنی جێبەجێکردن
16-04-202016-04-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!