ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (57)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (8347) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (1504) هاووڵاتی لە لە (32) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە (440) لە
هەولێرهەولێر، (176) لە
سلێمانیسلێمانی، (859) لە
دهۆکدهۆک، (29) لە ڕاپەرین، وە (6843) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو لە (22) هاووڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1132) پشکنین ئەنجام دراوە، (331) هەولێر، (289) سلێمانی، (450) دهۆک، (11) هەلەبجە، (51) لە
سۆرانسۆران.
دەرەنجام: هیچ تووشبوویەکی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارنەکرا
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (337) تووشبووە، لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (292) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە (41) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دا ماون.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
21-04-202021-04-2020