فراکسیۆنی پارتی: پێویستە یەکگرتوو داهاتە نادیار و شاراوەکانی هەرێم ئاشکرا ب...
دوایی ئەوەی کە لە راگەینراوێکی نالۆژیکی و موزایەدەی سیاسی و بێ بنەما فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، دەڵێن: پێویسته دەسەڵاتداران لە داهاتە نادیارو شاراوەکانی هەرێم مووچەی فەرمانبەران دابین بکات.
ئێمه و خەڵکی کوردستان و هەموو لایەک ئه و ڕاستیە دەزانین کە سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستان چیه و چۆنە، بەڵام نازانین داهاتی شاراوە چۆن و چیە، بۆیه ڕووی قسەمان ئاراستەی بەڕێزان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو دەکەین، پێویسته ئه و سەرچاوە نادیارانە بۆ ئێمه و ڕای گشتی ئاشکرابکەن.
هەڵبەت ڕاستیەکان لای جەماوەری کوردستان دیارن و پێویست ناکات لە دۆخێکی وا نەخوازراو هیچ لایەنێک و فراکسیۆنێک، بۆ مەرامی سیاسی ڕاستیەکان بەلا ڕێدا ببات.
خەڵکی کوردستان تێریخوارد له و جۆرە نالۆژیکیه و پێویسته ڕاست بێژو ڕاشکاوبین لەگەڵیان.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
23-04-202023-04-2020