زانا وکیمیاگەری بەناوبانگی کورد وئامادەکاری بەرنامەی زانستی خاوەنی زیاتر لە 200 ئالقەی تۆمارکراوی بەرنامەی زانستیە لە ئێزگەی کوردی بەغدا یەکێکە لە زاناو مامۆستای زانکۆیی ناسراو لە بواری زانستی کیمیا و ڕاگەیانکاری ناوداری ئیزگەی کوردی دکتۆر زەنون محەمەد عەزیز پیریادی یە، د.زەنون ماوەیەکی زۆر لە ڕادیۆی کوردی بەغدا بەرنامەیەکی زانستی بۆ خزمەتی زانست و زانیاری لەگشت بوارەکاندا لە ڕادیۆی کوردی ئامادە و پیشکەش بکات و بەهۆی ئه و بەرنامەیەوە سوودێکی زۆر بە زمانی کوردی بگەیەنێت بە بەرهەمهینانی ووشەی واتادار لە بواری زانست بەگشتی و زانستی کیمیا بەتایبەتی، سەرەای ئەوەی وەکو زانایەکی کورد ناوی دەرکردو خاوەنی چەندین بەرهەم و ڕیزلینانە...
دکتۆر زەنون محەمەد عەزیز پیریادی ساڵی 1933 لە گوندی (عەلی مەنسوور)لە نزیک شاری #چەمچەماڵ# لەدایکبووە. قۆناغەکانی خویندنی سەرەتایی و ناوەندی دواناوەندی لە شاری #کەرکووک# تەواوکردووە.
بروانامەی (B.Se)لە زانستی کیمیادالە (دار المعلمین عالیە)لە دانیشتگای بەغدا ساڵی 1955 بە یەکەم و پلەی (شەرەف)وەرگرتووە.
بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی بەرزتر ڕوو دەکاتە وولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەساڵی 1967 بروانامەی ماجستێری لە زانکۆی ئۆکلاهۆکا ی حکومەت لە بواری کیمیای ژیانی(الکیمیاء الحیاتیە)وەرگرتووە.
ساڵی 1970 بروانامەی دکتۆرای (Ph.D)لە زانکۆی(ئەکرۆن)لە ئەمەریکا لە بواری کیمیای ئەندامی (پۆلیمەر)دا وەرگرتووە.
ساڵی 1970 - 1971 گەرایە عێراق و لە زانکۆی بەغدا لە کۆلیژی زانست و لەبەشی کیمیادا دەستی بە ووتنەوەی وانە کرد و گۆرانکاری گەورەی بەسەر خویندنی زانستی کیمیادا هێناو ناوتوانا پسپۆریەکەی لە هەموو زانکۆکاندا دەنگی دایەوە.
ساڵی 1972 لە زانکۆی #سلێمانی# دا خزمەتی خوینکارانی کوردی کردووە و لەوێش کاری ناوازەی لە بواری زانستدا پیشکەشکرد.
ساڵی 1974 -1975 جارێکی گەرایەوە ئەمەریکا و لە لە دانیشتگای (ئەریزۆنا)دەستی کردەوە بە توێژینه و زانستیەکانی بوارەکەی.
ساڵی 1980 لە زانکۆی مەشیگان هەر لە ئەمەریکا وانەی ووتۆتەوە و لەگەل پرۆفیسۆر چارلس ئۆڤەرپور لیکۆڵینەوەی دەستپێکردووەتەوە
لەساڵی 1988 پلەی پرۆفیسۆری وەرگرت وەرگرت وماوەیەکی زۆرلە کۆلیژی زانستی زانکۆی بەغدا کاری کرد.
سەرپەرشتی دەیان توێژینەوه و لێکۆڵینەوەی کردووە بەتایبەتی لەوەزارەتی خویندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەمیشە ڕاوێژی پێ کراوە.
سەرپەرشتی دەیان نامه و تێزی ماستەر و دکتۆرای کردووە.
زیاتر لە 200 ئەلقەی بەرنامەی لە ئەرشیفی ڕادیۆی کوردی بەغدا تۆمار کرد..