لە ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی شاری #قەڵادزێ# لە 24-04-1974 لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسەوە کە بووە هۆی وێرانبوونی شارەکە و شەهید و برینداربوونی سەدان کەسی بێتاوان کە بەشێکی زۆریان قوتابی زانکۆی #سلێمانی# بوون کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو.
بەداخەوە لە 24-04-1982 ڕژێمی بەعس تاوانێکی دیکەی بەرامبەر شارەکە ئەنجامدا و خۆپێشاندانێکی گوللەباران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی بۆردوومانی قەڵادزێ ئەنجامدرابوو. سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەردوو کارەساتەکە دادەنوێنین و بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە.
#مەسرور بارزانی#