لە یادی 46 ساڵەی بۆمبارانی قەڵادزێدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی زانکۆی #سلێمانی# و هاووڵاتییانی قەڵادزێ دەکەینەوە، کە بوونە قوربانیی تاوانێکی تری دڕندانەی ڕژێمی بەعس. سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دادەنوێنین، هەمیشە یادیان بە زیندوویی دەمێنێتەوه.
46 ساڵ لەمەوبەر و لە 24-04-1974 چەند فڕۆکەیەکی حکومەتی بەعس بۆردوومانی #قەڵادزێ#یان کرد و بەو هۆیەوە 467 هاونیشتمانی شەهید و برینداربوون، کە بەشێکیان خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بوون، چونکە ئەوکات لەترسی حکومەتی بەعس زانکۆکەیان گواستبووەوە قەڵادزێ.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#نێچیرڤان بارزانی#