پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,020
وێنە 106,606
پەرتوک PDF 19,279
فایلێن پەیوەندیدار 97,200
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕادیۆی کوردی کرماشان ئه و دەنگە زوڵاڵەی کە هەموو کەوشەنە دەسکردەکانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕادیۆی کوردی کرماشان ئه و دەنگە زوڵاڵەی کە هەموو کەوشەنە دەسکردەکانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە
کورتەباس

ڕادیۆی کوردی کرماشان ئه و دەنگە زوڵاڵەی کە هەموو کەوشەنە دەسکردەکانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە
کورتەباس

رۆژگارێک بوو ئه و وڵاتانەی کە بەشێک لە خاکەکەیان تاپۆی ڕەشی میللەتی کورد و جوگرافیای کوردستان بوون وا سنووربەند کرابوون ئەگەر سیمرخیش بیبەزاندبایەن خومپارە و گوللەی پاسەوانەکانی ناو قەرەقولی سەرحەد و قۆشەنەکان مێشکی دەپژاندن، هیچمان ئاگامان لە دیوەکانی دی ئەم مەرزوبومانە نەبوو کە لەوێ چی دەگوزەرێ چ جای ئەوەی ئاگامان لە ڕەوتی ئەدەبی و هونەری یەکدی بێ مەگەر ڕژێمەکانی ئه و ووڵاتانە کاتێ کە هەستیان دەکرد جامی زوڵمیان پڕ بووە و لێی دەرژێ پەنجەرەیەکی بچوکیان بۆ دەکردینەوە.
#کرماشان# شارێکی دێرین و قەدیمی کوردانی ئاریاییە کە عەرەب بە (قرمیسین) ناوی دەبەن و لەم سەدەی دواییەشدا پێی ووتراوە کرمانشاە، تا پێش هاتنی حاکمی قاجارزادە لە تارانەوە خەڵکی ئەم شارە هەموو بە زمانی کوردی دەدوان، جگە لە خاوەن بڕوانامە و خوێندەواران کەس بە زمانی فارسی ئاشنا نەبوو و توانای ئاخاوتنیان نەبوو بە زمانی فارسی بە دەلیلی ئەوەش لە گۆرانیەکی فولکلۆریدا یێژن:
کرماشانیگم فارسی نیەزانم وە زمان کوردی قەزات وە گیانم
شازادە حاکم کە لە نەوەی قاجاریەکان بوو لە کرماشان هانی خەڵکی دا و فەرمانی بە کارگێڕانی دەوڵەت دا کە بە زمانی فارسی بئاخڤن تا وای لێهات بەرە بەرە فارسیەکە جێی بە زمانی کوردی لێژ کرد و لەناو خێزانەکانیش قسە لەگەڵ منداڵەکان بە فارسی دەکرا، دیارە ڕەزا خانیش لە چوارچێوەی ڕیفورمەکەی خۆیدا تەشویقی عەشایەر و دێهاتنشینانی کرد کە منداڵەکانیان فێری زمانی فارسی بکەن و جلی میللی فڕێدەن و جل و بەرگی ئەوروپی بپۆشن کە ئەوەش هەوڵێک بوو بۆ تواندنەوەی کەلتوری گەلانی غەیرە فارس لە ئێراندا و لەدوای بە توون چوونی ڕەزاخانیش بەتایبەت ڕادیۆی کوردی کرماشان دەوری باڵای باڵای بینی لە زیندووکردنەوەی ناسنامە و کەلتور و زمانی کوردی.
لە 25-11-1946 لە تاران پەخشێکی ڕادیۆیی کوردی دامەزرا، واتە حەوت ساڵ دوای دامەزراندنی ڕادیۆی کوردی بەغدا کە چوارەمین ڕادیۆی کوردی بوو، لەسەرەتا نیو کاتژمێر و پاشان بوو بە یەک کاتژمێر کە لەناو کورداندا بە ڕادیۆی کوردی تاران ناسرابوو بەڵام بەڕەسمیی دەوترا (ئێرە ئێستگەی بێتەلی ئێرانە) و بەهیمەتی عەبدولحەمیدی مەعریفەت ئەم پەخشە کرایەوە و بەرنامەکانی بریتی بوون لە هەواڵ و شرۆڤەی سیاسی و مۆسیقا و ئەدەبیاتی کوردی و خوێندنەوەی شیعر، غیاسەوەند ناوێک کە لە کوردانی کۆچپێکراوی قەزوین بوو بێژەری ڕادیۆکە بوو بەزمانی کەلهوڕی دەستی پێ دەکرد، لەساڵی 1956 ئەم ڕادیۆیە لە پەخشکردن وەستا، لە کرماشانیش لە ساڵی 1946 لەلایەن ستادی لەشکر بەهۆی یەک دەزگای بێ سیم و بە شەپۆلی ناوەندی و ڕەدیفی (200) مەتر شەوانی یەکشەموان لە کاتژمێر (8) و بۆ ماوەی (1-2) دەمژمێر پەخشێکی کوردی دامەزرا و ئەم پەخشە بە هەوڵی ئەفسەرێک بەناوی عەتائوڵڵا عەتائی ئیجرا کرا کە بریتی بوو لە پەخشێکی (خەبەری) و ڕووداو و چالاکیەکانی پەیوەند بە لەشکری کرماشانی بڵاو دەکردەوە و پاشان مۆسیقا و گۆرانی گۆرانیبێژە ناوچەییەکانی وەکو موڕتەزای توندڕۆ و ئیبراهیمی خۆشنەوای دەچڕی و لەسەرەتادا موزیکژەنانی سایلی حیشمەتی ڕەبیعی و هاشمی ڕەبیعی و حیشمەتوڵڵای موسەنن و تیپی نمایشیش لە سەرهەنگ نازری و جەوادی گێتی ئارا و محەمەدی کەمانگەر و خانمان سەعدەوەند و معاونی پێک هاتبوون و لەساڵی 1958 ئەم پەخشە وەستێندرا.
ئەگەر گواستنەوەی ڕادیۆی کوردی بۆ تاران لەساڵی 1962 بە خولی یەکەم ئەژمار بکرێ ئەوە خولی دووەمی ڕادیۆکە لەساڵی 1979 ەوە دەست پێ دەکات کە هاتنە سەرکاری دەسەڵاتی جمهوری ئیسلامیە و تاکو 2001 درێژە دەکێشێ و قۆناغی سێیەمیش لەم ساڵەوە تاکو 2011 بەردەوام دەبێ، لەم دوو دەورەیەدا بەرنامەگەلێکی کە زیاتر مۆرکی ئاینی و کۆمەڵایەتی پێوەبوو پەخش دەکرا وەکو نمایشی ڕادیۆیی و جەنگی جومعە، ئێمە و گوێگرەکان، ڕێگایەک بەره و نوور و بەرنامەی خانەوادە و هەواڵ و بەرنامەکانی پەیوەند بە جەنگی ئێران لەگەڵ عێراق.
لەساڵی 1962 ڕادیۆی کوردی تاران بەتەواوی تەدارەکات و ستافەکەیەوە گوازرایەوە کرماشان و سەرەتا لە شەقامی شابەختی لە ساختمانێک کە پێشتر ماڵی خدێوی بوو دامەزرا و تا ساڵی 1971 گوازرایەوە باڵاخانەیەکی نوێ و سەرەتای کردنەوەی بەرنامەکانی بە دروشمی (کوردی شەرەفمەند لە هەر کوێ کە هەی نیشتمانی خۆت کە ئێرانە لەبیر مەکە) دەستی پێ دەکرد و بوو بە (دەنگی ئێران-بەشی کوردی) و ماوەی پەخشەکەشی بەرە بەرە زیاد کرا تا بوو بە (12) دەمژمێر لە شەورۆژێکدا و مەودایەکەشی بوو بە (100) کیلووات و فرستندەی قەسری شیرینیشی بۆ زیاد کرا و ئەم ماوەیە تا هەڵگیرسانی شۆرشی ئیسلامی بە ماوەی زێڕین و بە بەرهەمترین و پڕ شنوەندەترین ڕۆژگاری ئەم ئێستگەیە دادەندرێ و لەم ماوەیەدا باشترین بەرنامەگەلی کوردانەی پێشکەش کرد و بەراستی ئەوێ ڕۆژی ئەم ڕادیۆیە شۆڕشێکی سپی کوردایەتیبەرپا کرد و لەنانی شەوێ فەرزتر بوو بۆ ئەم کوردەواریە، هەرچەندە مەنتقی نیە ڕادیۆیەک سەر بە دەوڵەت بێ و حکومەت خەرجی بکێشێ و تەواو سەربەخۆش بێت، محەمەدی کەمانگەر دەڵێ لەم (25) ساڵەدا ڕادیۆی کرماشان شۆڕشێکی گەورەی کەلتوری و فەرهەنگی و زمانەوانی بوو و بەم جۆرەش هەڵسوڕاو بەڕێوەبرا کە ئێمەی کورد دەمانویست نەک بەم شێوەی کە دەوڵەت دەیویست، ئەم ڕادیۆیە گەورەترین کاریگەری و شوێنەواری دانا لەسەر زەوق و زیهنی گوێگرانی بەبەرنامە جوان و بەلەزەت و بەسودەکانی خۆی، دیارە تا پێش شۆڕشی ئێران هەموو جۆرە چالاکیەکی ڕووناکبیری و ئەدەبی و چاپەمەنی بەزمانی کوردی لەئێراندا قەدەغە بوو، ئه و ڕادیۆیە تا ڕادەیەکی زۆر ئەم بۆشاییەی پڕ کردبوەوە، یەک لە بەرنامەکانی وەکو (چیرۆکی شەو) زۆر بالکێش بوو و جێی خۆی کردبوەوە لەناو دڵی عاشقانیدا و چەندین داستانی وەکو(خەج و سیامەند، مەم و زین، سەیدەوان، لاس و خەزال و چیرۆکی حەمە شوان-ی زیندوو کردەوە)، دیارە موحەمەد سدیق موفتی زادە لە بواری زمانەوانی و مەلاجەمیلی ڕۆژبیانی لە بواری مێژوو و جوگرافیا بە بەرنامەی (ووڵاتەکەت بناسە) خزمەتێکی باشیان کرد، (بەزمی هەینی) لە نوسینی ئەسعەدی سیراجودینی و پێشکەشکردنی پەروینی موشیر وەزیری کە ماوەکەی (5، 1) سەعات بوو و بەرنامەی (سروەی بەیان) کە ماوەکەی (90) دەقیقە بوو لەلایەن سەید عەبدولەتیف پێشکەش دەکرا، بەرنامەکانی (باغچەی گوڵان) و (کاروانی شیعر و مۆسیقا) لەلایەن شوکروڵڵای بابان و حیسامەدینی ئەمین بەڕێوە دەچوون و بە کرمانجیش سەید عەزیزی عەلەوی بێژەر و پێشکەشکاری بەرنامەگەلێک بوو و نابێ ڕۆڵی باڵای مامۆستای پایەبەرز مەلا محەمەدی ڕەبیعیش لە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی بەرنامە ئایینیەکان و موناجاتە پڕ سۆزەکانی خەفە بکرێ و ئەوەشی کە جێگای پێشڕەفتەیی و خۆشحاڵی بوو لەبەشی ئەدەبیاتی کوردی مامۆستا سەید تاهیری هاشمی جگە لە ئامادەکردنی شیعری شاعیران چەندین پارچە پەخشانی نایاب و دانسقە و دڵنشینی بۆ بەرنامەکانی (هەوارگەی دڵان) و (گولزاری ئەدەب) ئامادە دەکرد کە خانمی ڕەوانشاد پەروینی موشیر وەزیری بە دەنگە زوڵاڵەکەی دیکلەمەچی و پێشکەشکاری ئەم بەرنامەیە بوو، بەرنامەی (تاپۆ و بومەلێل) ناوی یەکێک لە بەرنامە سەرکەوتوەکانی ئەم ڕادیۆیە بوو کە ڕەوانشاد سوارەی ئیلخانی زادە دەینووسی، ئێمە و گوێگرەکان بەرنامە بەبڕشت و کێشە لەسەرەکانی ئەم ڕادیۆیە بوو کە دەوڵەت خۆشیی لێی نەدەهات و دەڵێن پۆستەی کرماشان زۆربەی کارەکانی نامەکانی ئەم بەرنامەیە بوو کە خانم میدیای زەندی پێشکەشی دەکرد و تەنها ئامرازێک لەوێ ڕۆژێ بۆ بەیەک گەیاندنی کوردان لەتەواوی ناوچەکانی کوردستان و دونیادا. شیعرهایەکیش کە لە عێراق و دەرەوەی ئێران چاپ و بڵاو دەکرانەوە و لە ئێران قەدەغە و باسی سەر بوو و هێنانی بۆ ناو ئێران زیندان و سزای قورسی بەدواوە بوو ئەم ڕادیویە بوو بە بەدیل بۆ بڵاوکردنەوەیان و ئەگەر ئه و ڕادیۆیەش نەبوایە ئەوە ئه و هەموو هونەرمەند و گۆرانی بێژانە ناچار دەبوون هەر لە مەجلیس و داوەت و کابارەکاندا بمایانەوە و گۆرانی بڵێن، کارمەندان و هاوکارانی ئەم ڕادیۆیە سێ جۆر بوون، یەکەمیان ڕەسمی و دووەمیان بەگرێبەست و سێیەمیشیان هاوکار و پەیامنێر بوون کە دوای شۆرشی ئیسلامی زۆربەیان پەیوەندیان پچڕا، لە 24/7/1979 مەلا محەمەدی ڕەبیعی و سەید ئیسماعیل حوسێن و سەید عەبدوللەتیف بەڕەسمی لەم ڕادیۆیە دامەزراون، ئۆرگیسترای ڕادیۆی کرماشان بەپێی قۆناغەکانی گروپێک بوون لە نەوازەندە ناودارەکانی وەکو ئیسماعیلی مەسقەتی، ئەسکەندەر قورەدان، مەحمودی مەڕئاتی (وێلون)، ئەبولقاسم پەرەندیان، مەحمود ئەهوان، محمودی بلوری، بەهەمەنی پولەکی(زەرب)، ئەکبەری ئێزدی (سەنتور)، موحەمەدی عەبدولسەمەدی (کلارنین) و سەرپەرشتیاری ئۆرگیستراکە، و لەسەرووی هەمووشیانەوە موجتەبا میرزادەی ناودار (کەمانچە) پێک هاتبوون، لە بێژەرە بەرچاوەکانیش جگە لە پەروین وەزیری و میدیای زەندی، عەزیزەی نافعی، نەهیە و بەدیعولزەمان و کەمانگە و ئەسعەدی سیراجودینی و لەسەرەتاش زەهرای نائیبی تاکە گوێندەی ژن بوو لەم ڕادیۆیە. دەنگبێژە ناسراوەکانیش لە شەستەکان جگە لە مامۆستا خالقی، ئیسماعیلی مەسقەتی، حەسەن زیرەک، ئیبراهیمی خۆشنەوا، مورتەزای توندڕۆ، هاشمی ڕەبیعی، ئیسماعیلی پیر خدری، فەیروز و ئیسماعیلی سابور، لورنەژاد، حوسێنی ئەلبورزی و سەعیدی قەندی بوون دیارە کۆمەڵێک کارمەند و بەرنامەسازیش وەکو جەلیلی قاسمیان و هوشەنگی چاوش سەیاح و مەنسوری ئەردەلان و یوسفی مەتەری خزمەتێکی بێ وێنەیان به و ڕادیۆ کرد، لەناوەراستی شەستەکان ماوەیەک شوکروڵڵای بابان بەڕێوەبەر و پاشان تا ساڵی 1971 یش عابیدی سیراجودینی بەرپرسی برونمەرزی و ماوەیەکیش محەمەدی کەمانگەر و لەسەرووی هەمووشیانەوەی تا ڕاپەرینی گەلانی ئێران مامۆستای پایەبەرز مەزهەری خالقی لێپرسراو بوو کە بەراستی ڕۆڵی باڵای گێڕا لە زیادکردنی بەرنامەکان و ماوەی پەخش و هێنانی خوێنی نوێی گەنجان بۆ ناو کاروباری ڕادیۆ و بەرنامەکان، و دوای شۆڕشی ئیسلامیش عەلی فەروزفەر کرا بە لێپرسراوی ڕادیۆ، دیارە سەدای ئه و ڕادیۆیە دەگەیشتە بەر گوێی هەموو کوردێک لەهەر کوێ کە هەبوون و بەرنامە بەچێژ و نایابەکانی وەڵامدانەوەی زەوق و سەلیقەی پڕ جۆش و خرۆشی هەموو گوێگرەکانی بوو. سەرباری هەموو ئەوانە دیارە وەکو دەڵێن: ماسی گرتنیش بێ قولەپێ تەربوون نابێ. ئه و هەموو ڕەنجە پڕ گەنجەش بێ کێشمەکێش و سەرئێشە و گەڕ و کەڤی (ساواک) مەیسەر نەبووە و دەبێ ئەوەش بوترێ ڕادیۆی کوردی کرماشانی جاران لاپەڕەیەکی ڕەنگین و سەنگین و گەشاوە و درەوشاوەیە لە مێژووی گەلی کورد.
جەمیل مەلاقەرە
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,142 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 26-04-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 2
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...)
وشە و دەستەواژە
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: کرماشان
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راگەیاندن
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) ل: 26-04-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 26-04-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 26-04-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,142 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,020
وێنە 106,606
پەرتوک PDF 19,279
فایلێن پەیوەندیدار 97,200
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.906 چرکە!