دەقی ڕاگەیەندراوی ژمارە 29 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
دەقی بەیانی ژمارە (29)
یەکەم: وەزارەتی تەندروستی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە تا ئێستا مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە، لەبەر ئەوە نابێت سەرۆک یان ئەندامانی ژووری ئۆپراسیۆنەکان لێدوان بدەن بەره و ساردکردنەوەی هاووڵاتیان لە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپاراستن و هەر کەسێک به و ئاراستەیە لێدوان بدات بەرپرسیار دەبێت.
دووەم: کردنەوەی شوێنی خزمەتگوزاری و بازرگانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە پێی ئه و دەسەڵاتەی کە دراوە بە پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان نابێت ببێتە ئەگەری کەمتەرخەمی لە رێکارەکانی خۆپاراستن.
سێیەم: پێویستە لە هەر شوێنێک مەودای نێوان دوو کەس لە 1.5 مەتر کەمتر نەبێت و دەمامک و پەنجەوانە بەکاربهێنرێت لەلایەن هاووڵاتیان و خاوەن شوێنە خزمەتگواری و بازرگانییەکان.
چوارەم: پێویستە لەسەر ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەدواداچوونی تەواو بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپاراستن بکەن و هەر شوێنێک پابەند نەبێت دادەخرێت.
پێنجەم: هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە، کە پابەند بن بە رێنماییەکانی خۆپاراستن، بۆ ئەوەی ئەم دۆخە بە یەکەوە تێپەڕێنین و ناچار نەبین دەست بکەینەوە بە داخستنی شوێنە خزمەتگوزارییەکان، کە دەبنە هۆکاری دروستکردنی مەترسی لەسەر تەندروستیی گشتی.
شەشەم: ژوورەکانی ئۆپەراسیۆن راپۆرتێک ئامادە دەکەن لەسەر ئاستی پابەندبوونی هاووڵاتیان بە رێنماییەکانی خۆپاراستن لە شوێنە گشتییەکان و لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ دەکەن.
حەفتەم: ئەم بەیانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.
رێبەر ئەحمەد
وەزیری ناوخۆ
26-04-202026-04-2020 ⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!