Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
بڵێسە جەبار فەرمان
پڕۆژە یاسای تاوانی زانیاری، یەکێکە لە یاسا خراپەکان کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا خوێندەوەی یەکەمی بۆ کراو مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بیرۆکەی یاساکە لە عەقڵی وەزارەتی ن
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ وتۆپ و تڕ زل گوزارشتە لە کەسێک کە بەفیز و بە نازبێت و خۆبەزلزان بزانێت، دەروێشیش واتە کەسی هەژار و بەردەرگای تەکیە و خانەقا و ماڵان، توێشوی ئێوارانی نییە تابیخوات، ئه و ئیدیۆمە
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
ماڵ له و هەوارە نەمایه
کوردەواری و ڕەوەند و کۆچەری کوێستان و گەرمیانیان دەکرد بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکانیان، به و دواییانەش کە نیشتەجێبوون لە ئاوایی و گوندەکان هەواری زستان و هاوینەیان هەر جیابوو، چ
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە وەرزی سەرماوسۆڵەی زستان دەچێتە قۆناغی متبوونەوە و تا ساردی زستان دەڕوات و تەزووی گەرمی مانگی ئادار دەست پێ دەکات ئه و هەر لە کونی خۆیدا بە متبوویی دەمێنێتەوە، بەرۆژێکی
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵاندا پیشمەرگە بووە بەدیاری کراوەی لەساڵی 1961 وە پێشمەرگە بووە بەژداری شەڕی خواکورکی کردووە.
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
لە شاری سلێمانی، بە سەدان کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان و شەکراوخواردنەوە بێکاربوون.
ئاسۆی شەهرام، نوێنەری هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان، بە زەمەن راگەیاند: لە سەنتەری شاری سلێمانی 13 هۆڵ هەن و زۆری
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
نازناو: زنارین کۆبانێ
ناو و پاشناو: نارین ئۆسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک: ئادیلە و محەمەد عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی دووەمی 2019 / ئامەد
لە تشرینی دووەمی 2019دا هاوڕیکانمان زناری
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
نازناو: ئاگیت ئارگەش
ناو و پاشناو: ئاگیت ئاگیش
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: بەسنا و ئیحسان
شوێنی لەدایکبوون: 31-10-2019/ وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پاییزاوای وان، کاتێک هەڤا
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
نازناو: کارکەر قەوالی
ناو و پاشناو: موجاهیر دومان
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: شەفیقا و عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: 31ی تشرینی یەکەمی 31-10-2019 / وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پ
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
نووسینی: الشيخ محمد نبهان بن حسين مصري
وە رگێرانی بۆ زمانی کوردی: ئاريان ئەحمەد مەلەک عەلی [1]
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
نووسینی: ئاری بێن مەناش
وەرگێڕانی: سەلیم حەقیقی
گەڵالەوێنەی روبەرگ: Jan – Kamil Rembisch
هەڵەچن: ئەحمەد سالح (ئەحمەد نیژاد). نەجیبە مەحمود
پێداچوونەوە: شاروخ حەسەنزادە
نۆرەی چاپ: یەکەم- سوید 1398
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
📕 قەرەج
نووسینی: سەلیم حەقیقی
نووسەر هەوڵی داوە ژیان و سەربوردەی سەیر و سەمەرە و پڕ لە تەسویر و جووڵەی خۆی بە شێوازێکی نوێ بخاتە بەر دیدی خوێنەران. ژیانی سەلیم حەقیقی نەک هەر بۆ چیرۆک و ڕۆمان، بگرە بۆ فیلم
📕 قەرەج
👫 سەلیم حەقیقی
.... [1]
👫 سەلیم حەقیقی
📖 لە یادی دیلانی ئازیزدا، بیرەوەرییەک
بەرزان هەستیار
ڕۆژی 29.09.1983 و سەعات چوار و نیوی ئێوارە لە حەوشەی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی کۆڕێک بۆ مامۆستادیلان ساز کرا، کۆڕەکە وەک هاوڕێی ئازیزم کاکە هونەر دیلان هێنایەوە یادم بۆ خوێندنە
📖 لە یادی دیلانی ئازیزدا، بیرەوەرییەک
📖 ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
سەرخێڵ شێخ هاوڕێ
گەشەسەندنی تەریقەتی نەقشبەندی و ئیرشاد لەسەر دەستی شێخ عبدالکریم شەدەڵە لەدوای ساڵانی 1920 و پشتگیری کۆمەڵایەتی بۆ جوڵانەوەی هەقە بووە جێگەی هەڵوێستی حکومەتی ئەوکاتەی عێراق، دواجار
📖 ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
💬 لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه
لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه.
لەکوردستاندا بنەماڵەی باش و خراپ هەیە و بۆ بنەماڵە باشەکان و عالیمزادە و قۆناغ و خانەدانەکان و کوردەوارییەکان دەوترێت وەچاغزادەن یان وچاغیان ڕوونە، ئەگەریش کەس لەخانەو
💬 لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه
💬 لەخاک ئەمین ترە
لەخاک ئەمین ترە
خۆڵ و ئاخ و خاک و گڵ کە مرۆڤ لێیانەوە خوڵقێنراوە، بۆیە مرۆڤ بۆنی خاک و خاکەڕایی زۆر خۆش دەوێت و هەموو مرۆڤایەتیش دوای مردنیان دەبنەوە بەخاک و خۆڵ و کورد دەڵێت(چاوی مرۆڤ تەنیا بەمشتێک
💬 لەخاک ئەمین ترە
💬 لەتڕی لۆتی سازترە
لەتڕی لۆتی سازترە
لۆتی لەناوی پێغەمبەر لوتەوە هاتووە، میللەتەکەی گوێڕایەڵیان نەکرد و کاری لاقەکردنی یەکتریان(قوندان) پەیڕه و دەکرد، ئەوانەی لەدوای ئه و پەیامبەرەوە هەر کارێکی له و شێوەیان بکردایە خاس
💬 لەتڕی لۆتی سازترە
👫 عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ رۆشنبیر و کەسایەتی دیاری ئیزدییەکان و برای بابا شێخی پێشووی ئیزدیەکان بووە و ئەندام خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە و ماوەیەکیش راوێژکاری جەلال تاڵەبانی سەرۆککۆماری پ
👫 عیدۆ بابا شێخ
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد
پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
بە درێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سە
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
نووسین: ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی: مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد تۆفیق وردی
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین نوری
👫 کەسایەتییەکان
کەمال دڵشاد
👫 کەسایەتییەکان
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
👫 کەسایەتییەکان
کەمال موفتی
📝 راگەیاندراوی کەجەکە بۆ رووداوەکانی زینی وەرتێ: بەرپرسیارێتیی خۆمان جێبەجێ دەکەین | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

راگەیاندراوی کەجەکە بۆ رووداوەکانی زینی وەرتێ: بەرپرسیارێتیی خۆمان جێبەجێ د...
لە راگەیاندراوەکەی هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکەدا هاتووە:
دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پێشمەرگەکانی بردە ناوچەیەکی قەندیلقەندیل، لە رای گشتیی کورداندا هەستیارییەک روویدا. بۆ ئەوەی ئەو ئاڵۆزییە نەبێت بە شەڕ، چەندین بانگەواز بڵاوکرانەوە. ئەو بانگەواز و هەستیاریانەی ناو رای گشتیی کوردان زۆر بەهادار و بەنرخن. بە بڕوای ئێمە ئەو هەڵوێستە نیشانەیەکی زەق و روونی نەتەوەبوونی دیموکراتیکی گەلی کوردە. ئەو هەڵوێستە لە بەرامبەر ئاڵۆزیی نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد، چاوەڕوانی و تامەزرۆیی گەلەکەمان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی خستەڕوو.
بانگەوازی هونەرمەندانی کورد زۆر گرنگە
سەدان هونەرمەندی کورد بۆ ئەوەی لە نێوان هێزە سیاسیەکانی کورددا شەڕ روونەدات و نەکەونە داو و بۆسەی دوژمنانی کوردەوە بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە. ئەو بانگەوازە زۆر گرنگە. دەبێت ئێمەش گوێ لەو بانگەوازەی هونەرمەندان و رووناکبیرانی گەلەکەی خۆمان بگرین، کە ویژدانی کۆمەڵگەن. هونەرمەندان بۆ گەلەکەمان جوانی و خۆشی دەئافرێنن. کەسانێکن وتەبێژی بۆ حەق، دادپەروەری، ویژدان، ئازادی و دیموکراسیی گەلەکەکان دەکەن و خواستی شتی باشیان بۆ گەلەکەمان هەیە. بەهۆی بانگەوازەکەیانەوە ئێمە سپاسی خۆمانیان پێشکەش دەکەین و رایدەگەیەنین، ئێمە بۆ ئەوەی بەرپرسیاریی خۆمان جێبەجێ بکەین، بە هەستیارییەوە دەجوڵێینەوە. ئەو شوێنەی کە پێشمەرگەی بۆ هاتووە، بۆ ئێمە شوێنێکی زۆر گرنگە و لەبەر ئەوەش هەوڵ دەدەین بەپێی خواست و تامەزرۆیی گەلی کورد بجوڵێینەوە.
بانگەوازەکەی کەنەکە گرنگ بوو
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، کە ژمارەیەکی زۆر هێزی سیاسیی لە ناودایە، بانگەوازی لە پەدەکە، یەنەکە و پەکەکەپەکەکە کرد، کە ئەو ئاڵۆزییە بە ئاوەزی تەندروست چارەسەر بکەن و هەر هێزێک بگەڕێتەوە دۆخ و پێگەی پێشووی خۆی. ئەو بانگەوازە گرنگە. لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا وەڵامێکی زەق و روون بە بانگەوازەکەی کەنەکە نەدراوەتەوە، دەمانەوەێت بەهۆی بەرپرسیارێتیمانەوە سپاسی خۆمانیان بۆ ئاشکرا بکەین. ئێمە سەرنج دەخەیەنە سەر ئەوەی، کە کاتێک ئێمە لەو بانگەوازە ئاگادارکراینەوە، هەوڵماندا بەپێی ئەو داواکارییانە بجوڵێینەوە. هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدا بەردەوامیی هەیە. ئێمە هیچ نیەت و نیازێکمان نییە، کە لە دژی پەدەکە، یەنەکە یان هێزێکی تری سیاسیی کوردان شەڕ بکەین. داوای گەلەکەمان بۆ پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد، خواست و تامەزرۆیی ئێمەشە.
بانگەوازەکەی خەباتکارانی چاپەمەنیش هێژایە
رۆژنامەنووسان و خەباتکارانی چاپەمەنییە کوردیەکان، کە دەیانەوێت بە تێگەیشتن و هۆشمەندیی دیموکراتیک و ئازادیخوازانەوە گەلەکەمان هۆشیار بکەنەوە، داوایان کردبوو، کە دەبێت ئاڵۆزییەکە لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت. ئەو بانگەوازە داوا و خەونی گەلەکەشمانە. بیر و رامانی رۆژنامەنووسان و خەباتکارانی میدیا و چاپەمەنییە کوردییەکان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی و ئەوەی کە دەبێت کێشەکە لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت، بۆ ئێمەش بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە.
تامەزرۆیی ژنان و دایکانی کورد بۆ هەموو کوردان فرمان و بڕیارە
بانگەوازی ژنانی کورد لە دوای رووداوەکانی زینی وەرتێ بۆ پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی و خۆدوورگرتن لە دوژمنان و ئەو هەڵمەتەی لەو پێناوەدا دەستیان پێکرد، بۆ ئافراندنی رای گشتیی و خستنەڕووی تامەزرۆیی گەلی کورد زۆر گرنگە. ژنانی کورد بە شێوەیەکی کراوە دەستوەردانیان لەو قەیرانەدا کرد. ژنانی کورد بە هەستی بەرپرسیاری و کولتوری کۆمەڵگە، کە بە درێژایی مێژوو ئافرێنراوە، لەچکی سپیی خۆیان هەڵدایە ناو ئەو قەیرانەوە. ئەو هەڵوێستەی ژنان و دایکانی کورد بۆ هەموو کوردێک فەرمان و بڕیارێکە. ژنانی کورد داوایانکرد، کە هەموو کێشەکان لە رێگەیی یەکێتیی نەتەوەیی و بە هەڵوێستی نەتەوەیی چارەسرە بکرێن و هەموو هێزە سیاسیییەکان بگەڕێنەوە سەر شوێن و دۆخ و پێگەی پێشووی خۆیان. بێگومان هەموو هێزە سیاسییەکانی کورد ئەو بانگەوازە دەبینین. بانگەوازی ژنان و هونەرمەندانی کورد نوێنەرایەتیی هەستی مافداری، یەکسانی، دادپەروەری و ویژدانی گەلی کورد دەکەن. ئەو هێزانەی ئامانجەکانی خۆیان پێکهێنا لەسەر بنەمای ئەو خەون و تامەزرۆییەن، کە بەرپرسیارانە وەڵامی ئەو بانگەوازە بدەنەوە.
ئەو هەستەی لەلایەن هونەرمەندان، رۆشنبیران، رۆژنامەنووسان، کەسایەتی و رێکخراوە دیموکراتیەکانی کورد و ژنانی کورد دوای قەیرانی زینی وەرتێ خرایەڕوو، بۆچوونێکی گرنگی کوردیی ئافراندووە. ویژدانی گەلی کورد لە تامەزرۆیی و داواکەی ئەواندا خۆی بەرجەستە کردووەتەوە. جارێکیتر ئەوە بینرایەوە، کە رای گشتیی کورد لە چارەسەرکردنی کێشەکان و ئافراندنی هەڵوێستی نەتەوەیی دا خاوەن رۆڵێکی گرنگن. ئەو دۆخە بۆ نەتەوەبوونی کوردان و بۆ گەلی کورد جێگای دڵخۆشییە. ئەوە نەک تەنها دەستکەوتی گەلەکەمانە، بەڵکو هاوکات دەستکەوتی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردیشە.
ئێمە لەو بڕوایەداین هەموو هێزەکان دەگەڕێنەوە شوێنی پێشووی خۆیان
ئێمە ئەوە بە گرنگ دەزانین، کە رووداوەکەی زینی وەرتێ و ئەو کێشەیەی لە نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد دا دروست بووە، بەپێی تامەزرۆیی و خەون و داوای رای گشتیی کورد چارەسەر بکرێت. بۆیە بەردەوامیی ئەو هەستیارییەی رای گشتی بۆ چارەسەریی ئەو ئاڵۆزییە، کە تا ئێستاش بەردەوامە، دەتوانێت ببێتە هۆی ئەنجامی گرنگ. نەک تەنها بۆ چارەسەریی کێشەکانی ئێستا، بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی ئەگەری روودانی قەیرانی تر لە داهاتوودا و بۆ دەستنیشانکردنی هەڵوێستێکی نەتەوەیی کورد، رۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت. ئەگەر ئەو هەستیارییەی رای گشتیی کورد بەردەوامیی هەبێت، ئێمە لەو بڕوایەداین، کە هەموو هێزەکانی زینی وەرتێ دەگەڕێنەوە بۆ شوێن و دۆخی پێشوویان.
بە بەرپرسیاریی خۆمان هەڵدەسیتن
بە نای بزووتنەوەی ئازادیی کوردەوە بەپێی ئەو بانگەوازانە دەجوڵێینەوە، کە لێمان کراون و هەموو کاتێکیش ئەو چاوەڕوانییەیان لێمان هەبووە. دەبێت ئەوە بزانرێت، لە بەرامبەر بانگەواز، داوا و خەون و تامەزرۆیی رای گشتیی کورددا، ئێمە بە بەرپرسیاریی خۆمان هەڵدەستین. لە چوارچێوەی ئەو بانگەوازەدا، چاوەڕوانیی هونەرمەندان، رۆژنامەنووسان، کەنەکە، رێکخراوە دیموکراتیک و کەسایەتییەکانی چوار پارچەی کوردستان و ژنانی کورد بۆ ئێمە زۆر گرنگ و هێژان و لەبەر ئەو هەوڵانە ئێمە سپاسیان دەکەین.
ئێمە لەو بڕوایەداین، کە ئەو بەرپرسیاری و هەستیارییەی رای گشتیی کورد بۆ چارەسەریی کێشەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد بەپێی هەڵوێستیی نەتەوەیی و بۆ ئافراندنی یەکێتیی نەتەوەیی رۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت.[1]
27-04-202027-04-2020
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 27-04-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆما چڤاکێن کورستان - کەجەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️27-04-2020
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 27-04-2020
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Apr 27 2020 3:13PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 27 2020 3:15PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 27 2020 3:15PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 384 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 المذکرة في التجوید به ...
  📖 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک ...
  📖 بولێڵە
  📖 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
محەمەد تۆفیق وردی
لە ساڵی 1923دا لەشاری کۆیە لەدایکبووه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە ساڵی 1941دا لە شارەکەی خۆیدا تەواو کردووە و چۆتەبەغدا و لەخانەی مامۆستایانی سەرەتایی وەرگیراوە و لەپاییزی 1944دا بووەتە مامۆستایەکی پەروەردەکار و رێبازێکی چەپڕەوی نیشتمانی گرتووە و گەلێک جار تووشی راوەدنان و گرتن بۆتەوه.
کاتێک کە مامۆستا بووەلەشاری قەڵادزێ، لەدوا دوای ساڵی 1945دا پەیوەندی بەبزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد لەکوردستانی ئێران کردووەو لەسەرەتای ساڵی 1946دا خۆی گەیاندۆتەشاری مەهاباد و بەشداریی لە ئاهەنگی دروستبوونی کۆم
محەمەد تۆفیق وردی
بەهادین نوری
خەڵکی گوندی (تەکێ)ی قەرەداغە، لە ساڵی 1927 لە دایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی بیارە لای مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لەتەمەنی 19 ساڵیدا چووەتە ریزەکانی حزبی شیوعی.
ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە شیوعی. ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب. ساڵی 1953 دەستگیرکراو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، دواتر لە ژێر فشاردا ئەو فەرمانە هەڵوەشێنرایەوە و کرا بە زیندانی هەتاهەتایی. و دواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزووتنەوەی ئازاد
بەهادین نوری
کەمال دڵشاد
شانۆکار، ئەکتەر و شاعیرە، بەشداری لە چەندین شانۆ، فیلم و درامای کوردیدا کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە 14-01-1969 لەگەڵ هونەرمەندان: عەبدولی حەمەجوان، حەمەڕەشید هەرەس و کۆمەڵێکی تر دەستی کردووە بەکاری هونەری، زیاتر کارە شانۆیییەکان و کەمتر لە دراما تەلەڤزیۆنییەکان دەرکەوتووە.
ڕۆژی 01-12-2018 لە سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دواییکردووە.
کەمال دڵشاد
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێ.
ناوبراو لە کەشێکی گووماناویدا لە دوایی 4 رۆژ بێ سەروشوینی لە رێکەوتی 01-12-2016 تەرمی شوکری ئامێدی پەیامنێری کەی ئێن ئێن لەنزیک گوندێکی شارۆچکەی ئامێدی دۆزرایەوە.
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
کەمال موفتی
کەمال موفتی وەزیری پێشووتری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان.
رۆژی 01-12-2018 بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری پزیشکی فاروق کۆچی دوایکرد.
کەمال موفتی، وەزیری ناوخۆ بوو لە کابینەی یەکەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992.
رۆژی 02-12-2018 لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.
کەمال موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,5 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574